بۆچی نه‌ته‌وه‌كان وروژان و گه‌لان بیری ناڕه‌وایان كرده‌وه؟ پاشایانی زه‌وی هه‌ستان و سه‌رۆكه‌كانیان پێكه‌وه پیلانیان دژی په‌روه‌ردگار و مه‌سیحه‌كه‌ی گێڕا و وتیان: “با كۆته‌كانیان ببڕینه‌وه و زنجیره‌كانیان له خۆمان فرێ بده‌ین”. دانیشتووی ئاسمانان پێده‌كه‌نێت، په‌روه‌ردگار گاڵته‌یان پێده‌كات. ئینجا به تووڕه‌یی خۆی قسه‌یان پێده‌كات، به قینی خۆی ده‌یانهه‌ژێنێت: “به‌ڵام من پاشای خۆم له‌سه‌ر سیهیۆنی كێوی پارسا‌ی خۆم چه‌وركردووه”. من فه‌رمانی په‌روه‌ردگارتان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نم: پێی وتم: “تۆ ڕۆڵه‌ی منی، من ئه‌مڕۆ بوومه باوكت. داوام لێ بكه، نه‌ته‌وه‌كان ده‌كه‌م به میراتت، ئه‌وپه‌ڕی زه‌وی ده‌كه‌م به موڵكی تۆ. به گۆچانێكی ئاسنین ده‌یانڕوخێنێت و وه‌ک گۆزه‌یه‌كی گڵین ده‌یانشكێنیت”. جا ئه‌ی پاشایان، ئاقڵ بن. فه‌رمانڕه‌وایانی زه‌وی، ڕێزدار بن. به ترسه‌وه په‌روه‌ردگار بپه‌رستن، به له‌رزه‌وه ده‌نگ هه‌ڵبڕن. ڕۆڵه‌كه ماچ بكه‌ن، نه‌وه‌ک تووڕه ببێت و له ڕێگای خۆتان ته‌فروتونا بن، چونكه تووڕه‌ییه‌كه‌ی زوو دێته جۆش. به‌خته‌وه‌ری بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی پشتی پێ ده‌به‌ستن.
په‌سنییه‌كان 2 بخوێنەوە
گوێگرتن لە په‌سنییه‌كان 2
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: په‌سنییه‌كان 1:2-12
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان