لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 1:2-12

زەبوورەکان 1:2-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

بۆچی نه‌ته‌وه‌كان وروژان و گه‌لان بیری ناڕه‌وایان كرده‌وه‌؟ پاشایانی زه‌وی هه‌ستان و سه‌رۆكه‌كانیان پێكه‌وه‌ پیلانیان دژی په‌روه‌ردگار و مه‌سیحه‌كه‌ی گێڕا و وتیان: “با كۆته‌كانیان ببڕینه‌وه‌ و زنجیره‌كانیان له‌ خۆمان فرێ‌ بده‌ین”. دانیشتووی ئاسمانان پێده‌كه‌نێت، په‌روه‌ردگار گاڵته‌یان پێده‌كات. ئینجا به‌ تووڕه‌یی خۆی قسه‌یان پێده‌كات، به‌ قینی خۆی ده‌یانهه‌ژێنێت: “به‌ڵام من پاشای خۆم له‌سه‌ر سیهیۆنی كێوی پارسای خۆم چه‌وركردووه‌”. من فه‌رمانی په‌روه‌ردگارتان پێ‌ ڕاده‌گه‌یه‌نم: پێی وتم: “تۆ ڕۆڵه‌ی منی، من ئه‌مڕۆ بوومه‌ باوكت. داوام لێ‌ بكه‌، نه‌ته‌وه‌كان ده‌كه‌م به‌ میراتت، ئه‌وپه‌ڕی زه‌وی ده‌كه‌م به‌ موڵكی تۆ. به‌ گۆچانێكی ئاسنین ده‌یانڕوخێنێت و وه‌ک گۆزه‌یه‌كی گڵین ده‌یانشكێنیت”. جا ئه‌ی پاشایان، ئاقڵ بن. فه‌رمانڕه‌وایانی زه‌وی، ڕێزدار بن. به‌ ترسه‌وه‌ په‌روه‌ردگار بپه‌رستن، به‌ له‌رزه‌وه‌ ده‌نگ هه‌ڵبڕن. ڕۆڵه‌كه‌ ماچ بكه‌ن، نه‌وه‌ک تووڕه‌ ببێت و له‌ ڕێگای خۆتان ته‌فروتونا بن، چونكه‌ تووڕه‌ییه‌كه‌ی زوو دێته‌ جۆش. به‌خته‌وه‌ری بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی پشتی پێ ده‌به‌ستن.

زەبوورەکان 1:2-12 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

بۆچی نەتەوەکان دەوروژێن و گەلان پیلان لە شتی پووچ دەگێڕن؟ پاشایانی زەوی خۆیان ڕێک دەخەن، سەرۆکەکانیان پێکەوە کۆدەبنەوە لە دژی یەزدان و مەسیحەکەی و دەڵێن: «با کۆتەکانیان بشکێنین و زنجیرەکانیان لە خۆمان بکەینەوە.» ئەوەی لە ئاسمان دانیشتووە پێدەکەنێت، پەروەردگار گاڵتەیان پێ دەکات. ئینجا بە تووڕەیی خۆی قسەیان بۆ دەکات، بە هەڵچوونی خۆی دەیانتۆقێنێت: «من پاشای خۆمم لەسەر سییۆن داناوە، لەسەر کێوی پیرۆزی خۆم.» من فەرمانی یەزدانتان پێ ڕادەگەیەنم: پێی فەرمووم: «تۆ کوڕی منی، من ئەمڕۆ بوومە باوکت. داوام لێ بکە، نەتەوەکان دەکەم بە میراتت، ئەوپەڕی زەوی دەکەم بە موڵکی تۆ. بە گۆچانێکی ئاسنین دەیانشکێنیت و وەک گۆزەیەکی گڵین وردوخاشیان دەکەیت.» بۆیە، ئەی پاشایان، وریابن، سەرۆکەکانی زەوی، ئاگاداربن. بە ترسەوە یەزدان بپەرستن، بە لەرزەوە دڵخۆش بن. کوڕەکە ماچ بکەن، نەوەک تووڕە ببێت و لە ڕێگای خۆتان بفەوتێن، چونکە تووڕەیی ئەو زوو دێتە جۆش. خۆزگە دەخوازرێ بە هەموو ئەوانەی پەنا دەبەنە بەر ئەو.