لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 29

29
په‌سنیه‌كی داوید “له‌ جه‌ژنی كه‌پره‌شینه‌”.
1 ئه‌ی ڕۆڵه‌كانی خودا پێشكه‌شی په‌روه‌ردگاری بكه‌ن، شكۆمه‌ندی و هێز پێشكه‌ش به‌ په‌روه‌ردگار بكه‌ن.
2 شكۆمه‌ندی ناوه‌كه‌ی پێشكه‌ش به‌ په‌روه‌ردگار بكه‌ن. له‌ شكۆی پارساییدا كڕنۆش بۆ په‌روه‌ردگار ببه‌ن.
3 ده‌نگی په‌روه‌ردگار له‌سه‌ر ئاوه‌كانه‌. خوداوه‌ندی شكۆمه‌ندی تریشقه‌ ده‌دات. په‌روه‌ردگار له‌سه‌ر ئاوه‌ زۆره‌كاندایه‌.
4 ده‌نگی په‌روه‌ردگار به‌ هێزه‌. ده‌نگی په‌روه‌ردگار به‌ شكۆیه‌.
5 ده‌نگی په‌روه‌ردگار دره‌ختی ئورز ده‌شكێنێت، په‌روه‌ردگار ئورزه‌كانی لوبنان ده‌شكێنێت،
6 وا ده‌كات لوبنان وه‌ک گوێره‌كه‌ ڕا بكات و سه‌ریۆنیش وه‌ک جوانه‌گای كێوی.
7 ده‌نگی په‌روه‌ردگار چه‌خماخه‌ ده‌دات به‌ گڕی ئاگره‌وه‌.
8 ده‌نگی په‌روه‌ردگار بیابان ده‌له‌رزێنێت، په‌روه‌ردگار بیابانی قادێش ده‌له‌رزێنێت.
9 ده‌نگی په‌روه‌ردگار دار به‌ڕو لوول ده‌كات و دارستانه‌كان ڕووت ده‌كاته‌وه‌. له‌نێو په‌رستگاكه‌یدا هه‌مووان ده‌ڵێن: “شكۆمه‌ندی”.
10 په‌روه‌ردگار به‌ ته‌ختی پاشاییه‌وه‌، له‌سه‌ر لافاو داده‌نیشێت، په‌روه‌ردگار وه‌ک پاشا تاهه‌تایه‌ له‌سه‌ر ته‌خت داده‌نیشێت.
11 په‌روه‌ردگار سه‌ربه‌رزی به‌ گه‌له‌كه‌ی ده‌به‌خشێت. په‌روه‌ردگار به‌ ئاشتیه‌وه‌ گه‌له‌كه‌ی داڕشت ده‌كات.

دیاریکراوەکانی ئێستا:

په‌سنییه‌كان 29: PNTZS

بەرچاوکردن

هاوبەشی بکە

لەبەرگرتنەوە

None

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە