لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 1:32-7

په‌سنییه‌كان 1:32-7 PNTZS

به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی تاوانه‌كانی به‌خشراون و گوناهه‌كانی داپۆشراون. به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ په‌روه‌ردگار گوناهی له‌سه‌ر ناژمێرێت و له‌ ڕووحه‌كه‌ی بێ‌ فێڵه‌. كاتێ خۆم بێده‌نگ كرد، ئێسقانه‌كانم پووكانه‌وه‌، له‌ ناڵینم به‌ درێژایی ڕۆژ. چونكه‌ شه‌و و ڕۆژ، ده‌ستت به‌سه‌ر سه‌رمه‌وه‌ قورس بوو، ته‌ڕێتیم گۆڕا بۆ وشكیی هاوین. سیلاه‌. ئینجا له‌لای تۆدا دانده‌نێم به‌ گوناهم و تاوانم ناشارمه‌وه‌. وتم: “لای په‌روه‌ردگار دانده‌نێم به‌ تاوانه‌كانم” تۆش له‌ تاوانی گوناهه‌كانم خۆشبوویت. سیلاه‌. بۆیه‌ با هه‌موو خوداناسێک نوێژت بۆ بكات له‌ كاتی خۆی بتدۆزێته‌وه‌‌. كه‌ لافاو هه‌ستا، نایگاتێ‌. تۆ حه‌شارگه‌ی منیت، له‌ ته‌نگانه‌ ده‌مپارێزی و به‌ په‌سنیی ده‌ربازبوون ده‌ورم ده‌ده‌یت. سیلاه‌.