زەبوورەکان 1:32-7
زەبوورەکان 1:32-7 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی تاوانه‌كانی به‌خشراون و گوناهه‌كانی داپۆشراون. به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه په‌روه‌ردگار گوناهی له‌سه‌ر ناژمێرێت و له ڕووحه‌كه‌ی بێ فێڵه. كاتێ خۆم بێده‌نگ كرد، ئێسقانه‌كانم پووكانه‌وه، له ناڵینم به درێژایی ڕۆژ. چونكه شه‌و و ڕۆژ، ده‌ستت به‌سه‌ر سه‌رمه‌وه قورس بوو، ته‌ڕێتیم گۆڕا بۆ وشكیی هاوین. سیلاه. ئینجا له‌لای تۆدا دانده‌نێم به گوناهم و تاوانم ناشارمه‌وه. وتم: “لای په‌روه‌ردگار دانده‌نێم به تاوانه‌كانم” تۆش له تاوانی گوناهه‌كانم خۆشبوویت. سیلاه. بۆیه با هه‌موو خوداناسێک نوێژت بۆ بكات له كاتی خۆی بتدۆزێته‌وه. كه لافاو هه‌ستا، نایگاتێ. تۆ حه‌شارگه‌ی منیت، له ته‌نگانه ده‌مپارێزی و به په‌سنیی ده‌ربازبوون ده‌ورم ده‌ده‌یت. سیلاه.
زەبوورەکان 1:32-7 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
خۆزگە دەخوازرێ بەوەی لە یاخیبوونەکانی بەخشراوە، گوناهەکانی داپۆشراوە. خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی کە یەزدان تاوانی لەسەر ناژمێرێت و لە ڕۆحەکەی بێ فێڵە. کاتێک دانم بە گوناهەکانمدا نەنا، ئێسقانەکانم پووکانەوە، لە ناڵینم بە درێژایی ڕۆژ. لەبەر ئەوەی بە شەو و بە ڕۆژ، دەستت بەسەر سەرمەوە قورس بوو، تەڕێتیم گۆڕا بۆ وشکی هاوین. ئینجا لەلای تۆدا داندەنێم بە گوناهم و تاوانم ناشارمەوە. گوتم: «لەلای یەزدان داندەنێم بە یاخیبوونم.» تۆش لە تاوانی گوناهم خۆشبوویت. بۆیە با هەموو خواناسێک لێت بپاڕێتەوە لە کاتی خۆی بتدۆزێتەوە، بێگومان کە لافاو هەستا، نایگاتێ. تۆ پەناگای منیت، لە تەنگانە دەمپارێزی و بە سروودی دەربازبوون دەورم دەدەیت.