ئه‌ی سه‌رڕاستان ده‌نگ هه‌ڵببڕن بۆ په‌روه‌ردگار. ستایشكردن له دڵڕاستان ده‌وه‌شێته‌وه. به عوود سوپاسی په‌روه‌ردگار بكه‌ن. به ڕه‌بابه‌ی ده‌ژێیی په‌سنیی بۆ بڵێن. گۆرانیه‌كی نوێی بۆ بڵێن. به جوانی مۆسیقا بژه‌نن به ده‌نگ هه‌ڵبڕین. چونكه وشه‌ی په‌روه‌ردگار ڕاسته، له هه‌موو كرده‌وه‌كانی سه‌رڕاسته. خوداناسی و دادپه‌روه‌ریی خۆش ده‌وێت. زه‌وی پڕ بووه له میهره‌بانی په‌روه‌ردگار. به وشه‌ی په‌روه‌ردگار ئاسمانان دروست كران، به هه‌ناسه‌ی ده‌می هه‌موو ئه‌ستێره‌كانی ئاسمان. ئاوی ده‌ریا وه‌ک گرد كۆده‌كاته‌وه و بنی ده‌ریاكان ده‌خاته نێو ئه‌مباره‌وه. با هه‌موو زه‌وی له په‌روه‌ردگار بترسێت، با هه‌موو خه‌ڵكی دونیا سام دایانگرێت. چونكه كه فه‌رمووی، په‌یدا بوو. فه‌رمانی دا، بوو. په‌روه‌ردگار پیلانی نه‌ته‌وه‌كانی پووچ كرده‌وه. بیركردنه‌وه‌ی گه‌لانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه. به‌ڵام پلانی په‌روه‌ردگار تاهه‌تایه جێگیر ده‌بێت، بیركردنه‌وه‌ی دڵی بۆ هه‌موو نه‌وه‌كانه. به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ی كه په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندیانه، به‌و گه‌له‌ی هه‌ڵیبژاردووه بۆ میراتی خۆی. په‌روه‌ردگار له ئاسمانانه‌وه ڕوانی. هه‌موو ئاده‌میزادانی بینی. له‌سه‌ر شوێنی نیشته‌جێی خۆیه‌وه چاودێری هه‌موو دانیشتووانی زه‌ویی كرد. ئه‌و كه شێوه‌ی دڵی هه‌مووانی دروست كردووه، ئاگاداری هه‌موو كرده‌وه‌كانیانه. هیچ پاشایه‌ک به زۆریی سوپاكه‌ی ڕزگاری نابێت. هیچ پاڵه‌وانێک به هێزی بازووی ده‌رباز نابێت. ئه‌سپ ئومێدێكی دۆڕاوه بۆ ڕزگار بوون، به توندی هێزی ناتوانێت كه‌س ده‌رباز بكات. به‌ڵام په‌روه‌ردگار چاوی له‌وانه‌یه كه ترسی ئه‌ویان له دڵدایه، ئه‌وانه‌ی ئومێدیان به میهره‌بانیی ئه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی له مه‌رگدا فریایان بكه‌وێت و له برسیێتیدا ژیانیان دابین بكات. ئێمه به ئومێدی چاوه‌ڕوانی په‌روه‌ردگارین، كه یارمه‌تیده‌ر و قه‌ڵغانمانه. دڵمان به‌و خۆشه، چونكه پشت به ناوی پارسا‌ی ئه‌و ده‌به‌ستین. ئه‌ی په‌روه‌ردگار با میهره‌بانیت به‌سه‌رمانه‌وه بێت، به‌گوێره‌ی هیوامان به تۆ.
په‌سنییه‌كان 33 بخوێنەوە
گوێگرتن لە په‌سنییه‌كان 33
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: په‌سنییه‌كان 1:33-22
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان