لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 1:33-9

په‌سنییه‌كان 1:33-9 PNTZS

ئه‌ی سه‌رڕاستان ده‌نگ هه‌ڵببڕن بۆ په‌روه‌ردگار. ستایشكردن له‌ دڵڕاستان ده‌وه‌شێته‌وه‌. به‌ عوود سوپاسی په‌روه‌ردگار بكه‌ن. به‌ ڕه‌بابه‌ی ده‌ژێیی په‌سنیی بۆ بڵێن. گۆرانیه‌كی نوێی بۆ بڵێن. به‌ جوانی مۆسیقا بژه‌نن به‌ ده‌نگ هه‌ڵبڕین. چونكه‌ وشه‌ی په‌روه‌ردگار ڕاسته‌، له‌ هه‌موو كرده‌وه‌كانی سه‌رڕاسته‌. خوداناسی و دادپه‌روه‌ریی خۆش ده‌وێت. زه‌وی پڕ بووه‌ له‌ میهره‌بانی په‌روه‌ردگار. به‌ وشه‌ی په‌روه‌ردگار ئاسمانان دروست كران، به‌ هه‌ناسه‌ی ده‌می هه‌موو ئه‌ستێره‌كانی ئاسمان. ئاوی ده‌ریا وه‌ک گرد كۆده‌كاته‌وه‌ و بنی ده‌ریاكان ده‌خاته‌ نێو ئه‌مباره‌وه‌. با هه‌موو زه‌وی له‌ په‌روه‌ردگار بترسێت، با هه‌موو خه‌ڵكی دونیا سام دایانگرێت. چونكه‌ كه‌ فه‌رمووی، په‌یدا بوو. فه‌رمانی دا، بوو.