زەبوورەکان 1:33-9
زەبوورەکان 1:33-9 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌ی سه‌رڕاستان ده‌نگ هه‌ڵببڕن بۆ په‌روه‌ردگار. ستایشكردن له دڵڕاستان ده‌وه‌شێته‌وه. به عوود سوپاسی په‌روه‌ردگار بكه‌ن. به ڕه‌بابه‌ی ده‌ژێیی په‌سنیی بۆ بڵێن. گۆرانیه‌كی نوێی بۆ بڵێن. به جوانی مۆسیقا بژه‌نن به ده‌نگ هه‌ڵبڕین. چونكه وشه‌ی په‌روه‌ردگار ڕاسته، له هه‌موو كرده‌وه‌كانی سه‌رڕاسته. خوداناسی و دادپه‌روه‌ریی خۆش ده‌وێت. زه‌وی پڕ بووه له میهره‌بانی په‌روه‌ردگار. به وشه‌ی په‌روه‌ردگار ئاسمانان دروست كران، به هه‌ناسه‌ی ده‌می هه‌موو ئه‌ستێره‌كانی ئاسمان. ئاوی ده‌ریا وه‌ک گرد كۆده‌كاته‌وه و بنی ده‌ریاكان ده‌خاته نێو ئه‌مباره‌وه. با هه‌موو زه‌وی له په‌روه‌ردگار بترسێت، با هه‌موو خه‌ڵكی دونیا سام دایانگرێت. چونكه كه فه‌رمووی، په‌یدا بوو. فه‌رمانی دا، بوو.
زەبوورەکان 1:33-9 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی سەرڕاستان گۆرانی شادی بۆ یەزدان بڵێن، ستایش‌کردن لە دڵڕاستان دەوەشێتەوە. بە ساز ستایشی یەزدان بکەن، بە قیسارەی دە ژێیی مۆسیقای بۆ بژەنن. سروودێکی نوێی بۆ بڵێن، بە کارامەیی مۆسیقا بژەنن، بە هەلهەلەوە. لەبەر ئەوەی فەرمایشتی یەزدان ڕاستە، لە هەموو کردارەکانی دڵسۆزە. یەزدان ڕاستودروستی و دادپەروەری خۆشدەوێت، زەوی پڕ بووە لە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی. بە فەرمانی یەزدان ئاسمان دروستکرا، بە هەناسەی دەمی هەموو ئەستێرەکانی ئاسمان. ئاوی دەریا وەک بەنداو کۆدەکاتەوە و زەریاکان دەخاتە ناو ئەمبارەوە. با هەموو زەوی لە یەزدان بترسێت، با هەموو خەڵکی دنیا سام دایانگرێت! لەبەر ئەوەی کە فەرمووی، پەیدا بوو، فەرمانی دا، بوو.