لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 1:34-11

په‌سنییه‌كان 1:34-11 PNTZS

هه‌موو كاتێ ستایشی په‌روه‌ردگار ده‌كه‌م. هه‌میشه‌ ستایشی ئه‌و له‌سه‌ر لێوه‌كانمه‌. گیانم شانازی به‌ په‌روه‌ردگاره‌وه‌ ده‌كات. با دڵنه‌رمه‌كان گوێیان لێبێت و شاد بن. له‌گه‌ڵمدا په‌روه‌ردگار به‌ مه‌زن بزانن، با به‌یه‌كه‌وه‌ ناوی به‌رز بكه‌ینه‌وه‌. به‌دوای په‌روه‌ردگار گه‌ڕام، به‌ ده‌نگمه‌وه‌ هات، له‌ هه‌موو ترسه‌كانمدا فریام كه‌وت. ئه‌وانه‌ی كه‌ سه‌یریان كرد، دره‌وشانه‌وه‌ و ڕوویان شه‌رمه‌زای پێوه‌ نابێت. ئه‌م هه‌ژاره‌ هاواری بۆ كرد، په‌روه‌ردگار گوێی لێ‌ بوو، له‌ هه‌موو ته‌نگانه‌كانی ڕزگاری كرد. فریشته‌ی په‌روه‌ردگار له‌ ده‌وری ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌گرێت كه‌ لێی ده‌ترسن‌، ده‌ربازیان ده‌كات. تامی بكه‌ن و ببینن كه‌ په‌روه‌ردگار چاكه‌، به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی په‌نای بۆ ده‌بات. له‌ په‌روه‌ردگار بترسن ئه‌ی پارساكراوانی، چونكه‌ ئه‌وانه‌ی لێی ده‌ترسن پێویستیان به‌ هیچ نابێت. به‌چكه‌شێره‌كان پێویستیان بوو برسییان بوو، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی به‌دوای په‌روه‌ردگار ده‌گه‌ڕێن پێویستیان به‌ شتی چاک نابێت. كوڕینه‌ وه‌رن گوێ‌ له‌ من بگرن، ترسی په‌روه‌ردگارتان فێر ده‌كه‌م.