لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 1:34-11

زەبوورەکان 1:34-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

هه‌موو كاتێ ستایشی په‌روه‌ردگار ده‌كه‌م. هه‌میشه‌ ستایشی ئه‌و له‌سه‌ر لێوه‌كانمه‌. گیانم شانازی به‌ په‌روه‌ردگاره‌وه‌ ده‌كات. با دڵنه‌رمه‌كان گوێیان لێبێت و شاد بن. له‌گه‌ڵمدا په‌روه‌ردگار به‌ مه‌زن بزانن، با به‌یه‌كه‌وه‌ ناوی به‌رز بكه‌ینه‌وه‌. به‌دوای په‌روه‌ردگار گه‌ڕام، به‌ ده‌نگمه‌وه‌ هات، له‌ هه‌موو ترسه‌كانمدا فریام كه‌وت. ئه‌وانه‌ی كه‌ سه‌یریان كرد، دره‌وشانه‌وه‌ و ڕوویان شه‌رمه‌زای پێوه‌ نابێت. ئه‌م هه‌ژاره‌ هاواری بۆ كرد، په‌روه‌ردگار گوێی لێ‌ بوو، له‌ هه‌موو ته‌نگانه‌كانی ڕزگاری كرد. فریشته‌ی په‌روه‌ردگار له‌ ده‌وری ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌گرێت كه‌ لێی ده‌ترسن‌، ده‌ربازیان ده‌كات. تامی بكه‌ن و ببینن كه‌ په‌روه‌ردگار چاكه‌، به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی په‌نای بۆ ده‌بات. له‌ په‌روه‌ردگار بترسن ئه‌ی پارساكراوانی، چونكه‌ ئه‌وانه‌ی لێی ده‌ترسن پێویستیان به‌ هیچ نابێت. به‌چكه‌شێره‌كان پێویستیان بوو برسییان بوو، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی به‌دوای په‌روه‌ردگار ده‌گه‌ڕێن پێویستیان به‌ شتی چاک نابێت. كوڕینه‌ وه‌رن گوێ‌ له‌ من بگرن، ترسی په‌روه‌ردگارتان فێر ده‌كه‌م.

زەبوورەکان 1:34-11 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

هەموو کاتێک ستایشی یەزدان دەکەم، هەمیشە ستایشی ئەو لەسەر لێوەکانمە. گیانم شانازی بە یەزدانەوە دەکات، با ستەملێکراوان گوێیان لێ بێت و شاد بن. با پێکەوە یەزدان بە گەورە بزانین، با بەیەکەوە ناوی بەرز بکەینەوە. ڕووم لە یەزدان کرد، یەزدان بە دەنگمەوە هات، لە هەموو ترسەکانم فریام کەوت. ئەوانەی پشت بە یەزدان دەبەستن، دەدرەوشێنەوە، ڕوویان هەرگیز شەرمەزاری پێوە نابێت. ئەم پیاوە ستەملێکراوە هاواری بۆ کرد، یەزدان گوێی لێ بوو، لە هەموو گرفتەکانی ڕزگاری کرد. فریشتەی یەزدان دەوری ئەو کەسانە دەگرێت کە لێی دەترسن، دەربازیان دەکات. تامی بکەن و ببینن کە یەزدان چاکە! خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی پەنای بۆ دەبات. لە یەزدان بترسن ئەی گەلە پیرۆزەکەی، چونکە ئەوانەی لێی دەترسن پێویستیان بە هیچ نابێت. ڕەنگە شێرەکان تووشی برسیێتی و لاوازی بن، بەڵام ئەوانەی ڕوو لە یەزدان دەکەن پێویستیان بە شتی چاک نابێت. کوڕینە، وەرن گوێ لە من بگرن، فێری لەخواترسیتان دەکەم.