په‌سنییه‌كان 39
39
هی پێشه‌وا گۆرانیبێژانه، بۆ یه‌دیتون. په‌سنیه‌كی داویده.
1 وتم: “چاودێری ڕێگای خۆم ده‌كه‌م و زمانی خۆم له گوناه ده‌پارێزم. ئه‌وه‌نده‌ی به‌دكار له‌به‌رده‌ممه، ده‌مم به لغاو ده‌به‌ستم”.
2 به‌ڵام كاتێ كپ و بێده‌نگ بووم، شتی چاكم نه‌ده‌ووت، ئازارم زیاد بوو.
3 دڵم له ناخمدا قوڵپی ده‌دا. كه نوقومی بیركردنه‌وه ده‌بووم، گڕم ده‌گرت. ئه‌وسا به زمانم هاتمه قسه‌كردن:
4 “ئه‌ی په‌روه‌ردگار كۆتایی ژیانی خۆم پیشان بده، هه‌روه‌ها ڕۆژه‌كانی ژیانم چه‌نده، تا بزانم من چ فه‌وتاوێكم.
5 ئه‌وه‌تا ڕۆژگاری منت كردووه به چه‌ند بستێک، ته‌مه‌نم له‌به‌ر چاوت وه‌ک هیچه. ژیانی هه‌موو مرۆڤێک ته‌نها یه‌ک هه‌ناسه‌یه. سیلاه.
6 مرۆڤ وه‌ک سێبه‌ر دێت و ده‌چێت. بێ هووده ڕه‌نج ده‌دات. سامان كۆده‌كاته‌وه و نازانێت دوای خۆی بۆ كێ ده‌بێت.
7 ئێستاش ئه‌ی په‌روه‌ردگار، من چاوه‌ڕێی چی بكه‌م؟ هیوای من به تۆیه.
8 له هه‌موو سه‌رپێچییه‌كانم ده‌ربازم بكه، مه‌مكه گاڵته‌جاڕی گێله‌كان.
9 بێده‌نگ بووم، ده‌مم ناكه‌مه‌وه، چونكه تۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه‌ت كردووه.
10 به‌ڵای خۆت له‌سه‌رم لابده. به زه‌بره‌كانی ده‌ستی تۆ فه‌وتام.
11 مرۆڤ به سه‌رزه‌نشتكردنی له‌به‌ر گوناهه‌كانی ته‌مبێ ده‌كه‌یت، وه‌ک مۆرانه سامانی له‌ناوده‌به‌یت، هه‌ر مرۆڤێک ته‌نها هه‌ناسه‌یه‌كه. سیلاه.
12 ئه‌ی په‌روه‌ردگار گوێ له نوێژم بگره، گوێ له هاوارم بگره. له ئاست گریانم بێده‌نگ مه‌به. چونكه له‌لای تۆ وه‌ک نامۆیه‌كم، میوانم وه‌ک هه‌موو باوباپیرانم.
13 ڕووی گرژت له من وه‌رگێڕه، تا شادمان ببمه‌وه پێش ئه‌وه‌ی بڕۆم و نه‌مێنم”.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
په‌سنییه‌كان 39: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
![None](/_next/image?url=https%3A%2F%2Fimageproxy.youversionapistaging.com%2F58%2Fhttps%3A%2F%2Fweb-assets.youversion.com%2Fapp-icons%2Fckb.png&w=128&q=75)
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧