په‌سنییه‌كان 46
46
هی پێشه‌وای گۆرانیبێژانه. بۆ ڕۆڵه‌كانی قۆڕه‌حه. به شێوه‌ی عه‌لامۆت. په‌سنییه‌كه.
1 خودا په‌ناگا و هێزمانه. له ته‌نگانه‌دا به‌هاناوه دێت، هه‌میشه به‌هێزه.
2 بۆیه ترسمان نییه ئه‌گه‌ر زه‌ویش بله‌رزێت، ئه‌گه‌ر چیاكانیش بكه‌ونه نێو قووڵایی ده‌ریاكانه‌وه.
3 ئه‌گه‌ر ئاوه‌كه‌شی بجۆشێت و كه‌ف بكات، چیاكانیش له سه‌ركێشی ئه‌و بله‌رزن. سیلاه.
4 ڕووبارێک هه‌یه جۆگه‌كانی شاری خودا شاد ده‌كات، نیشینگه‌كانی پارساكه‌ی هه‌ره‌به‌رزه.
5 خودا له ناوه‌ڕاستدایه، بۆیه هه‌رگیز ناكه‌وێت. له‌گه‌ڵ به‌ره‌به‌یاندا خودا یارمه‌تی ده‌دا.
6 نه‌ته‌وه‌كان هه‌ڵده‌چن و شانشینه‌كان ده‌كه‌ون. خودا ده‌نگی به‌رزده‌كاته‌وه و زه‌وی ده‌توێته‌وه.
7 په‌روه‌ردگاری سوپاسالار له‌گه‌ڵمانه، خودای یاقوو په‌ناگامانه. سیلاه.
8 وه‌رن سه‌یری كرده‌وه‌كانی خودا بكه‌ن، چۆن وێرانه‌كانی به‌سه‌ر زه‌ویدا هێناوه.
9 جه‌نگه‌كان ڕاده‌گرێت تا ئه‌وپه‌ڕی زه‌وی. كه‌وانه‌كان ده‌شكێنێت و ڕمه‌كان پارچه پارچه ده‌كات. گالیسكه‌كان به ئاگر ده‌سووتێنێت.
10 بوه‌ستن، بزانن كه من خودام. له‌نێو نه‌ته‌وه‌كاندا پایه‌م به‌رز ده‌بێته‌وه، له‌سه‌ر زه‌وی به‌رزده‌بمه‌وه.
11 په‌روه‌ردگاری سوپاسالار له‌گه‌ڵمانه، خودای یاقوو په‌ناگامانه. سیلاه.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
په‌سنییه‌كان 46: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
![None](/_next/image?url=https%3A%2F%2Fimageproxy.youversionapistaging.com%2F58%2Fhttps%3A%2F%2Fweb-assets.youversion.com%2Fapp-icons%2Fckb.png&w=128&q=75)
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧