خودایه، گوێ له نوێژم بگره، پاڕانه‌وه‌م پشتگوێ مه‌خه. گوێم لێ بگره و وه‌ڵامم بده‌ره‌وه. سه‌رگه‌ردانم له نه‌گبه‌تی خۆم و شڵه‌ژاوم له بیستنی ده‌نگی دوژمن، له سته‌می به‌دكاران. چونكه تووشی تاوانم ده‌كه‌ن و به تووڕه‌ییه‌وه ده‌مچه‌وسێننه‌وه. دڵم له ناخمدا ژان ده‌گرێ، تۆقاندنی مه‌رگ هاتۆته سه‌رم. ترس و له‌رز دایگرتووم، تۆقین باڵی به‌سه‌رمدا كێشاوه. ده‌ڵێم: “خۆزگه وه‌ک كۆتر باڵم هه‌بووایه، جا ده‌فڕیم ده‌حه‌سامه‌وه! دوورده‌كه‌وتمه‌وه و له چۆڵه‌وانی ده‌مامه‌وه. سیلاه. په‌له‌م ده‌كرد بۆ شوێنی په‌ناگای خۆم، دوور له ڕه‌شه‌با و له گه‌رده‌لوول”.
په‌سنییه‌كان 55 بخوێنەوە
گوێگرتن لە په‌سنییه‌كان 55
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: په‌سنییه‌كان 1:55-8
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان