زەبوورەکان 1:55-8
زەبوورەکان 1:55-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
خودایه، گوێ له نوێژم بگره، پاڕانه‌وه‌م پشتگوێ مه‌خه. گوێم لێ بگره و وه‌ڵامم بده‌ره‌وه. سه‌رگه‌ردانم له نه‌گبه‌تی خۆم و شڵه‌ژاوم له بیستنی ده‌نگی دوژمن، له سته‌می به‌دكاران. چونكه تووشی تاوانم ده‌كه‌ن و به تووڕه‌ییه‌وه ده‌مچه‌وسێننه‌وه. دڵم له ناخمدا ژان ده‌گرێ، تۆقاندنی مه‌رگ هاتۆته سه‌رم. ترس و له‌رز دایگرتووم، تۆقین باڵی به‌سه‌رمدا كێشاوه. ده‌ڵێم: “خۆزگه وه‌ک كۆتر باڵم هه‌بووایه، جا ده‌فڕیم ده‌حه‌سامه‌وه! دوورده‌كه‌وتمه‌وه و له چۆڵه‌وانی ده‌مامه‌وه. سیلاه. په‌له‌م ده‌كرد بۆ شوێنی په‌ناگای خۆم، دوور له ڕه‌شه‌با و له گه‌رده‌لوول”.
زەبوورەکان 1:55-8 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی خودایە، گوێ لە نوێژم بگرە، پاڕانەوەم پشت گوێ مەخە، گوێم لێ بگرە و وەڵامم بدەوە. سەرم لێ شێواوە لە نەگبەتی خۆم و بێزارم، لە بیستنی دەنگی دوژمن، لە چاو لێ سوور کردنەوەی بەدکاران، چونکە ئەمانە تووشی گرفتم دەکەن و بە تووڕەییەوە دەمچەوسێننەوە. دڵم لە ناخمدا پڕ لە ئازارە، ترسی مەرگ هاتووەتە سەرم. ترس و لەرز دایگرتووم، تۆقین باڵی بەسەرمدا کێشاوە. گوتم: «خۆزگە وەک کۆتر باڵم دەبوو، دوور دەفڕیم و دەحەسامەوە، بە ڕاستی دووردەکەوتمەوە و لە چۆڵەوانی دەمامەوە. پەلەم دەکرد بۆ شوێنی پەناگای خۆم، دوور لە ڕەشەبا و لە گەردەلوول.»