لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 11:68-19

په‌سنییه‌كان 11:68-19 PNTZS

په‌روه‌ردگار فه‌رمانی دا. سوپای موژده‌گاران زۆرن: “پاشای له‌شكران هه‌ڵدێن و هه‌ڵدێن، ئه‌وه‌ی له‌ماڵدا ماوه‌ته‌وه‌ تاڵان به‌ش ده‌كات. ئه‌وانه‌ش كه‌ له‌نێو ته‌وێڵه‌دان، باڵی كۆتری له‌زیو هه‌ڵكێشراو و په‌ڕه‌مووچه‌ی به‌ زێڕی سافیان به‌رده‌كه‌وێ”. كه‌ خودای‌ به‌ توانا پاشاكانی بڵاوه‌ پێكرد، وه‌ک بارینی به‌فر بوو له‌سه‌ر كێوی چه‌لمۆن. چیای باشان چیای خودایه‌. چیای باشان چیای فره‌ لووتكه‌یه‌. ئه‌ی چیا فره‌لووتكه‌كان، بۆچی چاو ده‌بڕنه‌ ئه‌و چیایه‌، كه‌ خودا ئاره‌زوو ده‌كات تیایدا نیشته‌جێ‌ بێت؟ به‌ڵكو په‌روه‌ردگار تاهه‌تایه‌ تیایدا نیشته‌جێ ده‌بێت. گالیسكه‌كانی خودا هه‌زاران هه‌زارانه‌. په‌روه‌ردگار له‌ سیناوه‌ هاته‌ پارساگا. ئه‌ی په‌روه‌ردگاری خوداوه‌ند، كاتێ به‌رزبوویته‌وه‌ بۆ به‌رزایی. ڕاپێچكراوانت ڕاپێچكرد، دیاریت له‌ خه‌ڵک وه‌رگرت، ته‌نانه‌ت له‌ یاخییه‌كانیش، بۆ نیشته‌جێبوونت له‌وێ. پیرۆزه‌ په‌روه‌ردگار، خوداوه‌ندی ڕزگاریمان ڕۆژ به‌ ڕۆژ بارمان هه‌ڵده‌گرێت. سیلاه‌.