لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 11:68-19

زەبوورەکان 11:68-19 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

په‌روه‌ردگار فه‌رمانی دا. سوپای موژده‌گاران زۆرن: “پاشای له‌شكران هه‌ڵدێن و هه‌ڵدێن، ئه‌وه‌ی له‌ماڵدا ماوه‌ته‌وه‌ تاڵان به‌ش ده‌كات. ئه‌وانه‌ش كه‌ له‌نێو ته‌وێڵه‌دان، باڵی كۆتری له‌زیو هه‌ڵكێشراو و په‌ڕه‌مووچه‌ی به‌ زێڕی سافیان به‌رده‌كه‌وێ”. كه‌ خودای‌ به‌ توانا پاشاكانی بڵاوه‌ پێكرد، وه‌ک بارینی به‌فر بوو له‌سه‌ر كێوی چه‌لمۆن. چیای باشان چیای خودایه‌. چیای باشان چیای فره‌ لووتكه‌یه‌. ئه‌ی چیا فره‌لووتكه‌كان، بۆچی چاو ده‌بڕنه‌ ئه‌و چیایه‌، كه‌ خودا ئاره‌زوو ده‌كات تیایدا نیشته‌جێ‌ بێت؟ به‌ڵكو په‌روه‌ردگار تاهه‌تایه‌ تیایدا نیشته‌جێ ده‌بێت. گالیسكه‌كانی خودا هه‌زاران هه‌زارانه‌. په‌روه‌ردگار له‌ سیناوه‌ هاته‌ پارساگا. ئه‌ی په‌روه‌ردگاری خوداوه‌ند، كاتێ به‌رزبوویته‌وه‌ بۆ به‌رزایی. ڕاپێچكراوانت ڕاپێچكرد، دیاریت له‌ خه‌ڵک وه‌رگرت، ته‌نانه‌ت له‌ یاخییه‌كانیش، بۆ نیشته‌جێبوونت له‌وێ. پیرۆزه‌ په‌روه‌ردگار، خوداوه‌ندی ڕزگاریمان ڕۆژ به‌ ڕۆژ بارمان هه‌ڵده‌گرێت. سیلاه‌.

زەبوورەکان 11:68-19 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

پەروەردگار فەرمانی دا و کۆمەڵی ژنانی مزگێنیدەر زۆرن: «پاشایان و لەشکرەکانیان بە خێرایی هەڵدێن! ژنەکان کە لە ماڵ ماونەتەوە تاڵان دابەش دەکەن، تەنانەت ئەوانەشی کە لەناو تەویلەشن، باڵی کۆترە لە زیو هەڵکێشراوەکەم و پەڕەمووچەی زێڕی بێگەردیان بەردەکەوێ.» کە خودای هەرە بەتوانا پاشاکانی پەرتەوازە کرد، وەک بارینی بەفر بوو لەسەر کێوی چەلمۆن. چیای باشان چیای خودایە، چیای باشان چیای فرە لووتکەیە. ئەی چیا فرە لووتکەکان، بۆچی چاو دەبڕنە ئەو چیایە کە خودا ئارەزووی دەکات تێیدا نیشتەجێ بێت، بەڵێ، ئەوەی یەزدان هەتاهەتایە تێیدا نیشتەجێیە؟ گالیسکەکانی خودا هەزاران هەزارانە، پەروەردگار لە سیناوە هاتە پیرۆزگا. ئەی یەزدان، کاتێک بەرزبوویتەوە بۆ بەرزایی، دیلێکی زۆرت لەگەڵ خۆت برد، دیاریت لە خەڵک وەرگرت، تەنانەت لە یاخییەکانیش، ئەی خودایە، بۆ ئەوەی تۆ لەوێ نیشتەجێ بیت. ستایش بۆ پەروەردگار، بۆ خودای ڕزگاریمان، ڕۆژ بە ڕۆژ بارمان هەڵدەگرێت.