په‌سنییه‌كان 69
69
هی پێشه‌وای گۆرانیبێژانه. به ئاوازی سه‌وسه‌ن. هی داویده.
1 خودایه ڕزگارم بكه، چونكه ئاو تا لووتم هاتووه،
2 له زهلكاوێكی قووڵ نوقوم ده‌بم، جێی پێی تێدا نییه. چوومه‌ته نێو قووڵایی ئاو، لافاو ڕایماڵیوم.
3 ماندووبووم له هاواركردن، گه‌رووم وشک بوو، چاوه‌كانم كز بوون هێنده چاوه‌ڕوانی خوداوه‌ندم كرد.
4 ئه‌وانه‌ی به‌بێ هۆ ڕقیان لێمه له مووی سه‌رم زۆرترن، زیاد بوون ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت تێكم بشكێنن، ئه‌وانه‌ی به سته‌م دژی منن. ئه‌وه‌ی نه‌مدزیوه، ئێستا ده‌بێت بیده‌مه‌وه.
5 خودایه تۆ ده‌به‌نگی من ده‌زانیت، تاوانه‌كانم له تۆ شاراوه نین.
6 ئه‌ی باڵاده‌ست، په‌روه‌ردگاری سوپاسالار، با ئه‌وانه‌ی هیوایان به تۆیه، به‌هۆی منه‌وه ڕیسوا نه‌بن. ئه‌ی خودای ئیسڕائیل. با ئه‌وانه‌ی تۆیان ده‌وێت، به‌هۆی منه‌وه شه‌رمه‌زار نه‌بن.
7 له پێناوی تۆ به‌رگه‌ی سه‌رشۆڕیم گرت. شه‌رمه‌زاری ڕووی داپۆشیم.
8 له‌لای براكانم بووم به بیانی، لای كوڕانی دایكم بووم به بێگانه.
9 دڵگه‌رمی بۆ ماڵه‌كه‌ت ده‌مخوات، جنێوی ئه‌وانه‌ی جنێوت پێده‌ده‌ن كه‌وته سه‌ر من.
10 به ڕۆژووگرتن گیانی خۆم هێنایه گریان، بوو به سووكایه‌تی بۆم.
11 گووشم پۆشی، بووم به په‌ند لایان.
12 بووم به جێی سه‌رنجی ئه‌وانه‌ی له‌به‌ر ده‌روازه داده‌نیشن، مه‌سته‌كانیش ده‌رباره‌ی من گۆرانی گاڵته‌ئامێز هه‌ڵده‌به‌ستن.
13 به‌ڵام من نوێژه‌كانم بۆ تۆیه، ئه‌ی په‌روه‌ردگار، له كاتی ڕه‌زامه‌ندیت، خودایه، به زۆریی میهره‌بانیه‌كه‌ت، به ڕزگاریه دڵسۆزانه‌كه‌ت وه‌ڵامم بده‌ره‌وه.
14 ده‌ربازم بكه له زه‌لكاو، با نوقم نه‌بم. له دوژمنه‌كانم و له قووڵایی ئاو ده‌رباز ده‌بم.
15 با لافاو ڕام نه‌ماڵێت، قووڵایی ئاو قووتم نه‌دات، دۆڵی بێ‌بن له‌سه‌رم دانه‌خرێت.
16 ئه‌ی په‌روه‌ردگار به‌ده‌نگمه‌وه وه‌ره، چونكه میهره‌بانیه‌كه‌ت چاكه. وه‌ک زۆری به‌زه‌ییه‌كه‌ت ئاوڕم لێ بده‌ره‌وه،
17 ڕووت له به‌نده‌ی خۆت مه‌پۆشه، چونكه له ته‌نگانه‌دام. زوو وه‌ڵامم بده‌ره‌وه.
18 لێم نزیک به‌ره‌وه و گیانم ده‌رباز بكه، له دوژمنانم بمكڕه‌وه.
19 تۆ به سووكایه‌تی و شه‌رمه‌زاری و ڕیسوای من ده‌زانیت. هه‌موو دوژمنانم له به‌رده‌متن.
20 ڕیسوایی دڵی شكاندووم، نه‌خۆش كه‌وتووم. چاوه‌ڕێی سۆز بووم، نه‌بوو، چاوم له دڵنه‌وایی گێڕا، ده‌ستم نه‌كه‌وت.
21 ژه‌هری تاڵیان ده‌رخواردم دا، له تینوویه‌تیم سركه‌یان ده‌رخوارد دام.
22 با خوانه‌كه‌ی به‌رده‌میان ببێته داویان، ببێته سزا و ته‌ڵه‌یان.
23 با به‌رچاویان تاریک بێت تاكو نه‌بینن، هه‌میشه پشتیان چه‌ماوه‌بێت.
24 قینی خۆتیان به‌سه‌ردا بڕێژه، با ئاگری تووڕه‌ییت بیانگاتێ.
25 با ماڵیان كاول ببێت، كه‌س له ڕه‌شماڵیان نیشته‌جێ نه‌بێت.
26 ئه‌وه‌ی تۆ لێت داوه، ئه‌وان ده‌یچه‌وسێننه‌وه و ئه‌وه‌ی تۆ بریندارت كردووه، باسی ئازاره‌كانی ده‌كه‌ن.
27 تاوان بخه‌ره سه‌ر تاوانه‌كانیان، بێبه‌شیان بكه له بێتاوانیت.
28 له سیپاره‌ی ژیاندا بیانسڕه‌وه، له‌گه‌ڵ بێتاوانان ناویان مه‌نووسه.
29 به‌ڵام من هه‌ژار و دڵته‌نگم. با ڕزگاریت به‌رزم بكاته‌وه خودایه.
30 ستایشی ناوی خودا ده‌كه‌م به گۆرانی، به سوپاسه‌وه مه‌زنی ده‌كه‌م.
31 ئه‌مه لای په‌روه‌ردگار له گا چاكتره، له گوێره‌كه‌ی قۆچ و سم.
32 دڵنه‌رمه‌كان ده‌بینن و شاد ده‌بن، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌دوای خودا ده‌گه‌ڕێن، با دڵتان ببووژێته‌وه.
33 چونكه په‌روه‌ردگار به ده‌نگ نه‌دارانه‌وه ده‌چێت، به سووكیه‌وه ته‌ماشای دیله‌كانی ناكات.
34 ئاسمانان و زه‌وی، ده‌ریاكان و هه‌رچی تیایاندا ده‌جوڵێت ستایشی ده‌كه‌ن.
35 چونكه خودا سیهیۆن ڕزگار ده‌كات و شاره‌كانی ئیهوود بنیاد ده‌نێته‌وه، له‌وێ نیشته‌جێ ده‌بن و ده‌بێته موڵكیان.
36 ده‌بێت به میرات بۆ منداڵی ڕاژه‌كاره‌كانی، ئه‌وانه‌ی ناوی ئه‌ویان خۆشده‌وێت تیایدا ده‌ژین.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
په‌سنییه‌كان 69: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧