لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 10:7-17

په‌سنییه‌كان 10:7-17 PNTZS

خودا قه‌ڵغانی منه‌، ئه‌وه‌ی دڵڕاسته‌كان ڕزگار ده‌كات. خودا دادوه‌رێكی دادپه‌روه‌ره‌، هه‌موو ڕۆژێكیش تووڕه‌ ده‌بێت. ئه‌گه‌ر كه‌سێک نه‌گه‌ڕێته‌وه‌، خودا شمشێره‌كه‌ی خۆی تیژ ده‌كات، كه‌وانه‌كه‌ی ده‌چه‌مێنێته‌وه‌ و ژێیه‌كه‌ی توند ده‌كات. چه‌كی مه‌رگ ئاڕاسته‌ی ده‌كات. تیره‌كانی گڕدار ده‌كات. ئه‌وه‌تا به‌دكار به‌ خراپه‌وه‌ ژانی گرتووه‌. به‌ ماندووبوون سكی پڕ بووه‌ و درۆی ده‌بێت. چاڵێک هه‌ڵده‌كه‌نێت و قووڵی ده‌كات، به‌ڵام خۆی ده‌كه‌وێته‌ ئه‌و چاڵه‌ی كه‌ دروستی كردووه‌. ماندووبوونه‌كه‌ی به‌سه‌ر سه‌ری خۆیدا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و تاریكییه‌كه‌شی به‌ باڵای خۆیدا ده‌بارێت. سوپاسی په‌روه‌ردگار ده‌كه‌م بۆ چاكخوازیه‌كه‌ی، په‌سنی بۆ ناوی په‌روه‌ردگاری هه‌ره‌به‌رز ده‌ڵێم.