زەبوورەکان 10:7-17
زەبوورەکان 10:7-17 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
خودا قه‌ڵغانی منه، ئه‌وه‌ی دڵڕاسته‌كان ڕزگار ده‌كات. خودا دادوه‌رێكی دادپه‌روه‌ره، هه‌موو ڕۆژێكیش تووڕه ده‌بێت. ئه‌گه‌ر كه‌سێک نه‌گه‌ڕێته‌وه، خودا شمشێره‌كه‌ی خۆی تیژ ده‌كات، كه‌وانه‌كه‌ی ده‌چه‌مێنێته‌وه و ژێیه‌كه‌ی توند ده‌كات. چه‌كی مه‌رگ ئاڕاسته‌ی ده‌كات. تیره‌كانی گڕدار ده‌كات. ئه‌وه‌تا به‌دكار به خراپه‌وه ژانی گرتووه. به ماندووبوون سكی پڕ بووه و درۆی ده‌بێت. چاڵێک هه‌ڵده‌كه‌نێت و قووڵی ده‌كات، به‌ڵام خۆی ده‌كه‌وێته ئه‌و چاڵه‌ی كه دروستی كردووه. ماندووبوونه‌كه‌ی به‌سه‌ر سه‌ری خۆیدا ده‌گه‌ڕێته‌وه و تاریكییه‌كه‌شی به باڵای خۆیدا ده‌بارێت. سوپاسی په‌روه‌ردگار ده‌كه‌م بۆ چاكخوازیه‌كه‌ی، په‌سنی بۆ ناوی په‌روه‌ردگاری هه‌ره‌به‌رز ده‌ڵێم.
زەبوورەکان 10:7-17 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
خودای هەرەبەرز قەڵغانی منە، ئەوەی دڵڕاستەکان ڕزگار دەکات، خودا دادوەرێکی ڕاستودروستە، هەموو ڕۆژێکیش تووڕە دەبێت. ئەگەر کەسێک نەگەڕێتەوە، خودا شمشێرەکەی خۆی تیژ دەکات، کەوانەکەی دەچەمێنێتەوە و ژێیەکەی توند دەکات. چەکی کوشندەی خۆی ئامادە کردووە، تیرەکانی کردووەتە تیری ئاگرین. ببینە کەسی بەدکار بە خراپەوە ژانی گرتووە، بە ئاژاوە سکی پڕ بووە و درۆی دەبێت. چاڵێک هەڵدەکەنێت و قووڵی دەکات، بەڵام خۆی دەکەوێتە ئەو چاڵەی هەڵیکەندووە. ئاژاوەکەی دەگەڕێتەوە سەر خۆی و توندوتیژییەکەشی بەسەر سەری خۆیدا دەبارێت. ستایشی یەزدان دەکەم بۆ ڕاستودروستییەکەی، گۆرانی ستایش دەڵێم بۆ ناوی یەزدانی هەرەبەرز.