لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 3:73-17

په‌سنییه‌كان 3:73-17 PNTZS

چونكه‌ ئیره‌ییم به‌ لووتبه‌رزه‌كان برد، كه‌ ئاسووده‌یی به‌دكارانم دی. چونكه‌ مه‌رگیان سه‌خت نییه‌، له‌شیان قه‌ڵه‌وه‌. له‌ ڕه‌نجكێشانی مرۆڤ به‌ده‌رن، وه‌ک خه‌ڵكی تێناكه‌ون. بۆیه‌ ملوانكه‌ی شانازییان كردۆته‌ مل و به‌رگی سته‌مكارییان پۆشیوه‌. چاویان به‌ چه‌وری په‌ڵماوه‌. لێكدانه‌وه‌ی دڵیان بێ سنووره‌. گاڵته‌جاڕی ده‌كه‌ن و به‌ خراپه‌ ده‌دوێن، به‌ لووتبه‌رزییه‌وه‌ باسی سته‌م ده‌كه‌ن. ڕووی ده‌میان له‌ ئاسمان كردووه‌ و زمانیشیان به‌سه‌ر زه‌ویدا ده‌گێڕن. بۆیه‌ خه‌ڵكی خۆیان دێنه‌ لایان و ئاو به‌ زۆری ده‌خۆنه‌وه‌. ده‌ڵێن: “چۆن خودا‌ ده‌زانێت؟ ئایا لای هه‌ره‌به‌رز زانیاری هه‌یه‌؟” ئه‌وه‌تا ئه‌مانه‌ به‌دكارن، هه‌میشه‌ له‌ خۆشیدان و سامانیان له‌ زیادبووندایه‌. به‌ڕاستی به‌ ناڕه‌وا دڵی خۆم به‌ پاكی ڕاگرتووه‌، ده‌ستی خۆم به‌ بێگه‌ردی شوشتووه‌. به‌ درێژایی ڕۆژ لێم قه‌ومابوو، هه‌موو به‌یانیانێک ته‌مبێ كرابووم. ئه‌گه‌ر بمووتایه‌ وه‌ک ئه‌وان قسه‌ ده‌كه‌م، ئه‌وا له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی ڕۆڵه‌كانت ناپاک ده‌بووم. كاتێ ویستم له‌مه‌ تێبگه‌م، به‌ ئه‌ركێكی سه‌ختم بینی، تا چوومه‌ نێو پارساگای خودا، ئه‌وسا له‌ چاره‌نووسیان گه‌یشتم.