په‌سنییه‌كان 73
73
په‌سنیه‌كی ئاسافه.
1 خودا چاكه بۆ ئیسڕائیل، بۆ دڵپاكه‌كان.
2 به‌ڵام من خه‌ریک بوو پێم بخزێت و زۆری نه‌مابوو هه‌نگاوم بخلیسكێت.
3 چونكه ئیره‌ییم به لووتبه‌رزه‌كان برد، كه ئاسووده‌یی به‌دكارانم دی.
4 چونكه مه‌رگیان سه‌خت نییه، له‌شیان قه‌ڵه‌وه.
5 له ڕه‌نجكێشانی مرۆڤ به‌ده‌رن، وه‌ک خه‌ڵكی تێناكه‌ون.
6 بۆیه ملوانكه‌ی شانازییان كردۆته مل و به‌رگی سته‌مكارییان پۆشیوه.
7 چاویان به چه‌وری په‌ڵماوه. لێكدانه‌وه‌ی دڵیان بێ سنووره.
8 گاڵته‌جاڕی ده‌كه‌ن و به خراپه ده‌دوێن، به لووتبه‌رزییه‌وه باسی سته‌م ده‌كه‌ن.
9 ڕووی ده‌میان له ئاسمان كردووه و زمانیشیان به‌سه‌ر زه‌ویدا ده‌گێڕن.
10 بۆیه خه‌ڵكی خۆیان دێنه لایان و ئاو به زۆری ده‌خۆنه‌وه.
11 ده‌ڵێن: “چۆن خودا ده‌زانێت؟ ئایا لای هه‌ره‌به‌رز زانیاری هه‌یه؟”
12 ئه‌وه‌تا ئه‌مانه به‌دكارن، هه‌میشه له خۆشیدان و سامانیان له زیادبووندایه.
13 به‌ڕاستی به ناڕه‌وا دڵی خۆم به پاكی ڕاگرتووه، ده‌ستی خۆم به بێگه‌ردی شوشتووه.
14 به درێژایی ڕۆژ لێم قه‌ومابوو، هه‌موو به‌یانیانێک ته‌مبێ كرابووم.
15 ئه‌گه‌ر بمووتایه وه‌ک ئه‌وان قسه ده‌كه‌م، ئه‌وا له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی ڕۆڵه‌كانت ناپاک ده‌بووم.
16 كاتێ ویستم له‌مه تێبگه‌م، به ئه‌ركێكی سه‌ختم بینی،
17 تا چوومه نێو پارساگای خودا، ئه‌وسا له چاره‌نووسیان گه‌یشتم.
18 به‌ڕاستی له جێگایه‌كی خلیسک داتناون، تووشی وێرانیت كردوون.
19 چۆن به چاوتروكانێک وێران بوون، له ترسان به ته‌واوی له‌ناوچوون.
20 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، وه‌ک خه‌ون كاتی به‌ئاگا هاتنه‌وه، له كاتی به‌ئاگایی سێبه‌ریان ڕیسوا ده‌كه‌یت.
21 چونكه دڵم تاڵ بوو، گورچیله‌ی كون كردم
22 گێل و نه‌زان بووم. له‌لای تۆ وه‌ک ئاژه‌ڵم لێهات.
23 به‌ڵام من هه‌میشه له‌لای تۆم، ده‌سته ڕاستت گرتم.
24 به ئامۆژگاریت ڕێنماییم ده‌كه‌یت، پاشان بۆ شكۆمه‌ندیم ده‌به‌یت.
25 كێم هه‌یه له ئاسمان؟ كه له‌گه‌ڵ تۆم، له‌سه‌ر زه‌ویش هیچم ناوێ.
26 له‌ش و دڵم له‌ناوچوون. هێزی دڵ و به‌شی من خودایه تاهه‌تایه.
27 چونكه ئه‌وه‌تا ئه‌وانه‌ی له تۆ دوورن بنه‌بڕ ده‌كرێن. ئه‌وانه‌ی ناپاكیت له‌گه‌ڵ بكه‌ن دوایان ده‌بڕیته‌وه.
28 به‌ڵام بۆ من نزیک بوونه‌وه له خودا باشه. په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ستم كرد به په‌ناگام، تا باسی هه‌موو كرده‌وه‌كانت بكه‌م.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
په‌سنییه‌كان 73: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
![None](/_next/image?url=https%3A%2F%2Fimageproxy.youversionapistaging.com%2F58%2Fhttps%3A%2F%2Fweb-assets.youversion.com%2Fapp-icons%2Fckb.png&w=128&q=75)
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧