لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 72

72
هی شلیمونه‌.
1 خودایه‌، دادپه‌روه‌ری خۆت بده‌ به‌ پاشا، چاكخوازیت به‌ كوڕی پاشا.
2 با به‌ دادپه‌روه‌ری حوكمی گه‌له‌كه‌ت بكات، هه‌ژاره‌كانتیشت به‌ ڕه‌وا.
3 با چیاكان ئاشتی بۆ گه‌ل دابین بكه‌ن، گرده‌كانیش بێتاوانی.
4 با دادوه‌ری كڵۆڵانی گه‌ل بكات. ڕۆڵه‌ی نه‌داران ڕزگار بكات، سته‌مكارانیش وردوخاش بكات.
5 نه‌وه‌ دوای نه‌وه‌ لێت بترسن، تاكو خۆر و مانگ مابێت.
6 وه‌ک باران به‌سه‌ر گیادا ببارێت، وه‌ک هه‌ور زه‌وی ئاو بدات.
7 خوداناسان له‌ ڕۆژانی ئه‌و شكۆفه‌ ده‌كه‌ن، ئاشتییه‌كی زۆر ده‌بێت تا فه‌وتانی مانگ.
8 له‌ ده‌ریاوه‌ تا ده‌ریا و له‌ ڕووباره‌وه‌ تا ئه‌و په‌ڕی زه‌وی حوكم ده‌كات.
9 بیاباننشینه‌كان چۆكی بۆ داده‌ده‌ن و دوژمنانی تۆز ده‌لێسنه‌وه‌.
10 پاشاكانی ته‌رشیش و دوورگه‌ دووره‌كان به‌خشین ده‌نێرن، پاشاكانی شه‌با و سه‌با دیاری بۆ دێنن.
11 هه‌موو پاشاكان كڕنۆشی بۆ ده‌به‌ن. هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان ده‌یپه‌رستن.
12 چونكه‌ نه‌دار كه‌ هاواری بۆ بكات، ده‌ربازی ده‌كات، هه‌ژاریش كه‌ یارمه‌تیده‌ری نییه‌.
13 به‌زه‌یی به‌ لاواز و نه‌داردا دێته‌وه‌، گیانی هه‌ژاره‌كان ڕزگار ده‌كات،
14 گیانیان له‌ چه‌وساندنه‌وه‌ و توندوتیژی ده‌كڕێته‌وه‌، خوێنی ئه‌وان له‌لای به‌نرخه‌.
15 ده‌ژیێت و له‌ زێڕی شه‌بای پێده‌درێت. با هه‌میشه‌ له‌ پێناوی نوێژ بكرێت. با به‌ درێژایی ڕۆژ داوای داڕشتی بۆ بكرێت.
16 با دانه‌وێڵه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر زه‌وی بێت، له‌سه‌ر لووتكه‌ی چیاكان. به‌رهه‌می وه‌ک لوبنان بشه‌كێته‌وه‌، با ئه‌وانه‌ی له‌شاره‌كانن وه‌ک گیای كێڵگه‌ چرۆ بكه‌ن.
17 با تاهه‌تایه‌ ناوی بمێنێت، تا خۆی مابێت ناوی به‌رده‌وام بێت. هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی سه‌ر زه‌وی له‌وه‌وه‌ داڕشت بن. هه‌مووان خۆزگه‌ی پێ بخوازن.
18 پیرۆزه‌ په‌روه‌ردگار خودا، خوداوه‌ندی ئیسڕائیل، به‌ ته‌نیا ئه‌وه‌ كاری سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌كات.
19 پیرۆزه‌ ناوی شكۆداری تاهه‌تایه‌، با شكۆمه‌ندیه‌كه‌ی هه‌موو زه‌وی پڕ بكات. ئامین و ئامین.
نوێژه‌كانی داویدی كوڕی ئیشه‌ی ته‌واو بوون.

دیاریکراوەکانی ئێستا:

په‌سنییه‌كان 72: PNTZS

بەرچاوکردن

هاوبەشی بکە

لەبەرگرتنەوە

None

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە