سوپاست ده‌كه‌ین، سوپاست ده‌كه‌ین خودایه و ناوت نزیكه. باسی كرده‌وه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانت ده‌كه‌ین. “چونكه كات دیار ده‌كه‌م. به‌ڕاستی دادوه‌ری ده‌كه‌م. كه زه‌وی و هه‌موو دانیشتووانه‌كه‌ی تووانده‌وه. منم كۆڵه‌گه‌كانی ده‌پێوم. سیلاه. به لووتبه‌رزان ده‌ڵێم: شانازی مه‌كه‌ن. به خراپه‌كاران: شاختان به‌رز مه‌كه‌نه‌وه. شاختان به‌ره‌و ئاسمان به‌رز مه‌كه‌نه‌وه و به كه‌للـه ڕه‌قی مه‌دوێن”. چونكه نه له خۆرهه‌ڵات و نه له خۆرئاوا، نه له ده‌شتی چیاكان شانازی نییه، به‌ڵكو خودا دادپه‌روه‌ره. ئه‌م نزم ده‌كات و ئه‌و به‌رزده‌كاته‌وه. چونكه جام به‌ده‌ست په‌روه‌ردگاره‌وه‌یه، پڕه له مه‌یه‌كی ترشاو و تێكه‌ڵاو، له‌مه تێده‌كات. هه‌موو به‌دكارانی سه‌ر زه‌وی تا خڵته‌كه‌ی ده‌یمژن و لێی ده‌خۆنه‌وه. به‌ڵام من تاهه‌تایه ئه‌مه ڕاده‌گه‌یه‌نم. په‌سنی بۆ خوداوه‌ندی یاقوو ده‌ڵێم. هێزی هه‌موو به‌دكاره‌كان ده‌ڕووخێنم، هێزی خوداناسانیش زیاد ده‌كه‌م.
په‌سنییه‌كان 75 بخوێنەوە
گوێگرتن لە په‌سنییه‌كان 75
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: په‌سنییه‌كان 1:75-10
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان