لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 1:75-10

زەبوورەکان 1:75-10 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

سوپاست ده‌كه‌ین، سوپاست ده‌كه‌ین خودایه‌ و ناوت نزیكه‌. باسی كرده‌وه‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانت ده‌كه‌ین. “چونكه‌ كات دیار ده‌كه‌م. به‌ڕاستی دادوه‌ری ده‌كه‌م. كه‌ زه‌وی و هه‌موو دانیشتووانه‌كه‌ی تووانده‌وه‌. منم كۆڵه‌گه‌كانی ده‌پێوم. سیلاه‌. به‌ لووتبه‌رزان ده‌ڵێم: شانازی مه‌كه‌ن. به‌ خراپه‌كاران: شاختان به‌رز مه‌كه‌نه‌وه‌. شاختان به‌ره‌و ئاسمان به‌رز مه‌كه‌نه‌وه‌ و به‌ كه‌للـه‌ ڕه‌قی مه‌دوێن”. چونكه‌ نه‌ له‌ خۆرهه‌ڵات و نه‌ له‌ خۆرئاوا، نه‌ له‌ ده‌شتی چیاكان شانازی نییه‌، به‌ڵكو خودا دادپه‌روه‌ره‌. ئه‌م نزم ده‌كات و ئه‌و به‌رزده‌كاته‌وه‌. چونكه‌ جام به‌ده‌ست په‌روه‌ردگاره‌وه‌یه‌، پڕه‌ له‌ مه‌یه‌كی ترشاو و تێكه‌ڵاو، له‌مه‌ تێده‌كات. هه‌موو به‌دكارانی سه‌ر زه‌وی تا خڵته‌كه‌ی ده‌یمژن و لێی ده‌خۆنه‌وه‌. به‌ڵام من تاهه‌تایه‌ ئه‌مه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نم. په‌سنی بۆ خوداوه‌ندی یاقوو ده‌ڵێم. هێزی هه‌موو به‌دكاره‌كان ده‌ڕووخێنم، هێزی خوداناسانیش زیاد ده‌كه‌م.

زەبوورەکان 1:75-10 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

ئەی خودایە، ستایشت دەکەین، ستایشت دەکەین، چونکە ناوت نزیکە، خەڵکی باسی کارە سەرسوڕهێنەرەکانت دەکەن. تۆ دەفەرمووی: «کات دیار دەکەم، بە ڕاستی دادوەری دەکەم. کە زەوی و هەموو دانیشتووانەکەی دەلەرزن، منم کۆڵەکەکانی دەچەسپێنم. بە لووتبەرزان دەڵێم: ”لووتبەرز مەبن،“ بە خراپەکاران: ”هێزتان دەرمەخەن. هێزتان بەرەو ئاسمان دەرمەخەن، بە کەللەڕەقی مەدوێن.“» نە لە ڕۆژهەڵات و نە لە ڕۆژئاوا، نە لە بیابان کەس ناتوانێ مرۆڤ بەرز بکاتەوە، بەڵکو خودایە دادپەروەری دەکات، ئەم نزم دەکات و ئەو بەرز دەکاتەوە. جام بەدەستی یەزدانەوەیە، پڕە لە مەی ترشاو و تێکەڵ بە داوودەرمان، لەمە تێدەکات، هەموو بەدکارانی سەر زەوی لێی بخۆنەوە و هەتا خڵتەکەی بەتاڵی بکەن. بەڵام من هەتاهەتایە ئەمە ڕادەگەیەنم، گۆرانی بۆ خودای یاقوب دەڵێم، کە دەفەرموێت: «هێزی هەموو بەدکارەکان دەڕووخێنم، هێزی ڕاستودروستانیش زیاد دەکەم.»