بیر له ڕۆژگاری دێرین ده‌كه‌مه‌وه. ساڵانی ڕابردوو. شه‌وانه له دڵی خۆم بیر له په‌سنیه‌كانم ده‌كه‌مه‌وه. ورد ده‌بمه‌وه و ڕووحی خۆم ده‌گه‌ڕێت: “ئایا په‌روه‌ردگار تاهه‌تایه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه. چیتر لێمان ڕازی نابێت؟ ئایا میهره‌بانیه‌كه‌ی تاهه‌تایه نه‌ماوه؟ ئایا به‌ڵێنه‌كانی بۆ نه‌وه دوای نه‌وه دواییان هاتووه؟ ئایا خودا سۆزی له‌بیر كردووه؟ یان له تووڕه‌یی به‌زه‌یی خۆی داخستووه؟” سیلاه. ده‌ڵێم: “ئه‌مه ده‌ردی منه: ده‌سته ڕاستی هه‌ره‌به‌رز گۆڕاوه”. كرده‌وه‌كانی په‌روه‌ردگار دێنمه‌وه یادم. په‌رجوه‌كانی تۆم له‌بیره كه له كۆنه‌وه‌یه. له هه‌موو كاره‌كانت ورد ده‌بمه‌وه و بیر لهكردهوه مه‌زنه‌كانت ده‌كه‌مه‌وه. خودایه ڕێگات پارسایه. چ خوداوه‌ندێک وه‌ک خودا مه‌زنه؟ تۆ ئه‌و خوداوه‌نده‌یت كه په‌رجوت كردووه و هێزی خۆت له‌نێو گه‌لان ده‌رخستووه. به بازووی خۆت گه‌لی خۆت كڕییه‌وه. ڕۆڵه‌كانی یاقوو و یۆسپ. سیلاه.
په‌سنییه‌كان 77 بخوێنەوە
گوێگرتن لە په‌سنییه‌كان 77
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: په‌سنییه‌كان 5:77-15
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان