په‌سنییه‌كان 77
77
هی پێشه‌وای گۆرانیبێژانه. ئاوازی یه‌دیتون. په‌سنیه‌كی ئاسافه.
1 ده‌نگم بۆ خودا به‌رز ده‌كه‌مه‌وه و هاوار ده‌كه‌م. ده‌نگم بۆ خودا به‌رز ده‌كه‌مه‌وه، گوێم لێ ده‌گرێت.
2 له ڕۆژی ته‌نگانه‌م به‌دوای په‌روه‌ردگاردا ده‌گه‌ڕێم. به درێژایی شه‌و ده‌ست پان ده‌كه‌مه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی سڕبێت. گیانم نه‌وازش ڕه‌ت ناكاته‌وه.
3 بیر له خودا ده‌كه‌مه‌وه و ده‌ناڵێنم. ورد ده‌بمه‌وه و ڕووحم ده‌بوورێته‌وه. سیلاه.
4 پێڵووی چاوه‌كانمت گرت. شپرزه بووم. قسه‌م پێ نه‌كرا.
5 بیر له ڕۆژگاری دێرین ده‌كه‌مه‌وه. ساڵانی ڕابردوو.
6 شه‌وانه له دڵی خۆم بیر له په‌سنیه‌كانم ده‌كه‌مه‌وه. ورد ده‌بمه‌وه و ڕووحی خۆم ده‌گه‌ڕێت:
7 “ئایا په‌روه‌ردگار تاهه‌تایه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه. چیتر لێمان ڕازی نابێت؟
8 ئایا میهره‌بانیه‌كه‌ی تاهه‌تایه نه‌ماوه؟ ئایا به‌ڵێنه‌كانی بۆ نه‌وه دوای نه‌وه دواییان هاتووه؟
9 ئایا خودا سۆزی له‌بیر كردووه؟ یان له تووڕه‌یی به‌زه‌یی خۆی داخستووه؟” سیلاه.
10 ده‌ڵێم: “ئه‌مه ده‌ردی منه: ده‌سته ڕاستی هه‌ره‌به‌رز گۆڕاوه”.
11 كرده‌وه‌كانی په‌روه‌ردگار دێنمه‌وه یادم. په‌رجوه‌كانی تۆم له‌بیره كه له كۆنه‌وه‌یه.
12 له هه‌موو كاره‌كانت ورد ده‌بمه‌وه و بیر له‌كرده‌وه مه‌زنه‌كانت ده‌كه‌مه‌وه.
13 خودایه ڕێگات پارسایه. چ خوداوه‌ندێک وه‌ک خودا مه‌زنه؟
14 تۆ ئه‌و خوداوه‌نده‌یت كه په‌رجوت كردووه و هێزی خۆت له‌نێو گه‌لان ده‌رخستووه.
15 به بازووی خۆت گه‌لی خۆت كڕییه‌وه. ڕۆڵه‌كانی یاقوو و یۆسپ. سیلاه.
16 خودایه كه ئاوه‌كان تۆیان بینی، كه ئاوه‌كان تۆیان بینی ترسان. قووڵاییه‌كانیش هه‌ژان.
17 هه‌وره‌كان ئاویان ڕشت و هه‌وره‌تریشقه‌كان ده‌نگیان دایه‌وه. هه‌روه‌ها تیره‌كانت بریسكانه‌وه.
18 گرمه‌ی هه‌وره‌تریشقه‌ی تۆ له گه‌رده‌لوول. بروسكه‌كان دونیای ڕووناک كرده‌وه. زه‌وی له‌رزی و هه‌ژا.
19 ڕێگات به نێو ده‌ریادایه. ڕێچكه‌كانت به نێو ئاوه زۆره‌كانه، شوێن پێیه‌كانت نه‌زانران.
20 له‌سه‌ر ده‌ستی موشێ و هاڕون. وه‌ک مێگه‌له مه‌ڕ ڕێنمایی گه‌لی خۆت كرد.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
په‌سنییه‌كان 77: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
![None](/_next/image?url=https%3A%2F%2Fimageproxy.youversionapistaging.com%2F58%2Fhttps%3A%2F%2Fweb-assets.youversion.com%2Fapp-icons%2Fckb.png&w=128&q=75)
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧