په‌سنییه‌كان 76
76
هی پێشه‌وای گۆرانیبێژانه. به ئامێره ژێداره‌كان. په‌سنیه‌كی ستایشه. هی ئاسافه
1 له ئیهوود دا خودا ناسراوه. له ئیسڕائیلدا ناوی مه‌زنه.
2 كه‌پری له شالیمه، هه‌واری له سیهیۆنه.
3 له‌وێ تیره گڕداره‌كان و قه‌ڵغان و شمشێر و جه‌نگه‌كانی تێك‌شكاند. سیلاه.
4 تۆ ڕه‌وشه‌نی، له چیای جه‌رده‌كان به‌هێزتری.
5 دڵپته‌وه‌كان ماڵیان به تاڵان چوو. خه‌وی خۆیان خه‌وتن، هیچ جه‌نگاوه‌رێک نه‌یتوانی ده‌ست بكاته‌وه.
6 ئه‌ی خودای یاقوو به سه‌رزه‌نشتی تۆ، ئه‌سپ و سوار پێكه‌وه كه‌وتنه خه‌وێكی قووڵه‌وه.
7 تۆ خۆت به‌سامیت. كێ له به‌رده‌مت ڕاده‌وه‌ستێت، له كاتی تووڕه‌ییت؟
8 له ئاسمانه‌وه حوكمت بیسترا. زه‌وی ترسا و كپ بوو.
9 به هه‌ستانی خودا بۆ دادوه‌ری، بۆ ڕزگاركردنی هه‌موو دڵنه‌رمه‌كانی زه‌وی. سیلاه.
10 چونكه تووڕه‌یی مرۆڤ سوپاست ده‌كات. پاشماوه‌ی ڕقه‌كه به ناوقه‌دته‌وه ده‌به‌ستیت.
11 نه‌زر بۆ په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندتان بكه‌ن و به‌جێی بهێنن، ئه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ده‌وری دان. دیاری پێشكه‌ش به سامناک بكه‌ن.
12 ئه‌وه‌ی ڕووحی سه‌رۆكه‌كان هه‌ڵده‌كه‌نێت. سامناكه بۆ پاشاكانی سه‌ر زه‌وی.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
په‌سنییه‌كان 76: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
![None](/_next/image?url=https%3A%2F%2Fimageproxy.youversionapistaging.com%2F58%2Fhttps%3A%2F%2Fweb-assets.youversion.com%2Fapp-icons%2Fckb.png&w=128&q=75)
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧