په‌سنییه‌كان 79
79
په‌سنیه‌كی ئاسافه.
1 خودایه. نه‌ته‌وه‌كان هاتوونه‌ته نێو میراتی تۆ. په‌رستگای پارسا‌ی تۆیان گڵاو كردووه. یروشلایمیان كردووه به كه‌لاوه.
2 ته‌رمی به‌نده‌كانی تۆیان كردووه به خۆراكی باڵنده‌ی ئاسمان و گۆشتی خوداناسانت بۆ دڕنده‌ی زه‌وی.
3 له ده‌وروبه‌ری یروشلایم وه‌ک ئاو خوێنیان ڕشتن. كه‌س نه‌بوو بیاننێژێت.
4 بووین به په‌ندی دراوسێیه‌كانمان. بووین به سووكایه‌تی و گاڵته‌جاڕیی ده‌ورووبه‌رمان.
5 ئه‌ی په‌روه‌ردگار تاكه‌ی، ئایا تا سه‌ر هه‌ر تووڕه ده‌بیت؟ تا كه‌ی ئیره‌ییت وه‌ک ئاگر ده‌سووتێت؟
6 تووڕه‌ی خۆت به‌سه‌ر ئه‌و نه‌ته‌وانه‌دا بڕێژه كه ناتناسن، به‌سه‌ر شانشینه‌كاندا بیڕێژه كه به ناوت ناپاڕێنه‌وه.
7 چونكه ئه‌وانه یاقوویان خواردووه. نیشتیمانیان خاپوور كردووه.
8 گوناهی باپیرانی پێش خۆمان له‌سه‌ر مه‌ژمێره. با به‌زه‌ییت زوو پێشمان بكه‌وێت، چونكه ئێمه زۆر زه‌لیل بووین.
9 ئه‌ی خودای ڕزگاریده‌رمان. یارمه‌تیمان بده. له‌به‌ر شكۆی ناوی خۆت، ده‌ربازمان بكه و له گوناهمان خۆش به، له‌پێناوی ناوی خۆت.
10 بۆچی نه‌ته‌وه‌كان بڵێن: “كوا خوداكه‌یان؟”. با هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان بزانن كه تۆ له‌به‌رچاوی هه‌موومان، تۆڵه‌ی خوێنی ڕژاوی به‌نده‌كانی خۆت كردۆته‌وه.
11 با ناڵه‌ی دیله‌كانت پێ بگات. به مه‌زنیی بازووی خۆت بیانهێڵه‌وه. ئه‌وانه‌ی بۆ مه‌رگن.
12 ئه‌ی په‌روه‌ردگار. حه‌وت ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و سووكایه‌تییه‌ی دراوسێیه‌كانمان پێیان كردی. سووكایه‌تییان پێ بكه.
13 ئینجا ئێمه‌ی گه‌لی تۆ. مه‌ڕی له‌وه‌ڕگای تۆ. تاهه‌تایه سوپاست ده‌كه‌ین. نه‌وه به نه‌وه باسی ستایشی تۆ ده‌كه‌ین.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
په‌سنییه‌كان 79: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
![None](/_next/image?url=https%3A%2F%2Fimageproxy.youversionapistaging.com%2F58%2Fhttps%3A%2F%2Fweb-assets.youversion.com%2Fapp-icons%2Fckb.png&w=128&q=75)
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧