ئه‌ی په‌روه‌ردگاری گه‌وره‌مان، ناوت له سه‌راپای زه‌ویدا چه‌ند شكۆداره! تۆ شكۆمه‌ندیی خۆت خستۆته سه‌رووی ئاسمانان. له زاری منداڵان و شیره‌خۆرانه‌وه ستایشت داڕشتووه به‌هۆی ناحه‌زه‌كانته‌وه، بۆ ده‌مكوتكردنی دوژمنه تۆڵه‌سێنه‌ره‌كان. كاتێ ته‌ماشای ئاسمانه‌كانت ده‌كه‌م، كه په‌نجه‌كانی تۆ دروستی كردوون، مانگ و ئه‌ستێره‌كان، كه دروستت كردوون، مرۆڤ كێیه تاكو له بیرت بێت؟ یان ئاده‌میزاد تاكو بایه‌خی پێ بده‌یت؟ كه‌مێک له فریشته‌كان كه‌متری دابنێیت، تاجی شكۆ و ڕێزت خسته سه‌ری. ده‌سه‌ڵاتت داوه‌تێ به‌سه‌ر هه‌موو ده‌ستكردی خۆتدا، هه‌موو شتێكت خستووه‌ته ژێر پێی: هه‌موو مانگا و مه‌ڕه‌كان، هه‌روه‌ها ئاژه‌ڵانی كێویش، باڵنده‌ی ئاسمان و ماسیی ده‌ریا و هه‌رچی له ڕێگای ده‌ریا ده‌ڕوات.
په‌سنییه‌كان 8 بخوێنەوە
گوێگرتن لە په‌سنییه‌كان 8
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: په‌سنییه‌كان 1:8-8
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان