ئه‌ی شوانی ئیسڕائیل گوێ ڕادێره. ئه‌ی ڕابه‌ری یۆسپ وه‌ک مێگه‌ل. ئه‌ی دانیشتووی سه‌ر كه‌ڕوبه‌كان بدره‌وشێوه. له به‌رده‌م ئه‌فرایم و بنیامین و مه‌نه‌شێ پاڵه‌وانێتی خۆت به‌ده‌رخه. بۆ ڕزگاریی ئێمه وه‌ره. خودایه بمانگێڕه‌وه. ڕووی خۆتمان لێ بدره‌وشێنه‌وه تا ڕزگارمان بێت. ئه‌ی په‌روه‌ردگار. خوداوه‌ندی سوپاسالار، تا كه‌ی له‌سه‌ر نوێژی گه‌له‌كه‌ت دووكه‌ڵ ده‌كه‌یت؟ تۆ نانی فرمێسكت ده‌رخوارد داون، فرمێسكت پڕ به پێوانه پێ نۆشیون. ده‌مانكه‌یته مایه‌ی ناكۆكی لای دراوسێیه‌كانمان. ناحه‌زانمان له‌نێو خۆیان پێمان پێده‌كه‌نن. ئه‌ی خوداوه‌ندی سوپاسالار بمانگێڕه‌وه. ڕووی خۆتمان بۆ بدره‌وشێنه‌وه تا ڕزگارمان بێت.
په‌سنییه‌كان 80 بخوێنەوە
گوێگرتن لە په‌سنییه‌كان 80
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: په‌سنییه‌كان 1:80-7
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان