زەبوورەکان 1:80-7
زەبوورەکان 1:80-7 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌ی شوانی ئیسڕائیل گوێ ڕادێره. ئه‌ی ڕابه‌ری یۆسپ وه‌ک مێگه‌ل. ئه‌ی دانیشتووی سه‌ر كه‌ڕوبه‌كان بدره‌وشێوه. له به‌رده‌م ئه‌فرایم و بنیامین و مه‌نه‌شێ پاڵه‌وانێتی خۆت به‌ده‌رخه. بۆ ڕزگاریی ئێمه وه‌ره. خودایه بمانگێڕه‌وه. ڕووی خۆتمان لێ بدره‌وشێنه‌وه تا ڕزگارمان بێت. ئه‌ی په‌روه‌ردگار. خوداوه‌ندی سوپاسالار، تا كه‌ی له‌سه‌ر نوێژی گه‌له‌كه‌ت دووكه‌ڵ ده‌كه‌یت؟ تۆ نانی فرمێسكت ده‌رخوارد داون، فرمێسكت پڕ به پێوانه پێ نۆشیون. ده‌مانكه‌یته مایه‌ی ناكۆكی لای دراوسێیه‌كانمان. ناحه‌زانمان له‌نێو خۆیان پێمان پێده‌كه‌نن. ئه‌ی خوداوه‌ندی سوپاسالار بمانگێڕه‌وه. ڕووی خۆتمان بۆ بدره‌وشێنه‌وه تا ڕزگارمان بێت.
زەبوورەکان 1:80-7 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی شوانی ئیسرائیل، گوێ ڕادێرە، ئەی ڕابەری یوسف وەک مێگەل، ئەی ئەوەی لەنێوان کەڕوبەکان لەسەر تەخت دانیشتوویت، بدرەوشێوە لەبەردەم ئەفرایم و بنیامین و مەنەشە. پاڵەوانیێتی خۆت دەربخە، بۆ ڕزگاریی ئێمە وەرە. ئەی خودایە، بمانگەڕێنەوە، ڕووی خۆتمان بۆ بدرەوشێنەوە بۆ ئەوەی ڕزگارمان بێت. ئەی یەزدان، خودای سوپاسالار، هەتا کەی لەسەر نوێژی گەلەکەت تووڕە دەبیت؟ تۆ نانی فرمێسکت دەرخوارد داون، فرمێسکت پڕ بە پێوانە پێ نۆشیون. دەمانکەیتە مایەی ناکۆکی لەلای دراوسێکانمان، ناحەزانمان لەناو خۆیان پێمان پێدەکەنن. ئەی خودای سوپاسالار، بمانگەڕێنەوە، ڕووی خۆتمان بۆ بدرەوشێنەوە بۆ ئەوەی ڕزگارمان بێت.