لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 8:80-19

په‌سنییه‌كان 8:80-19 PNTZS

دارمێوێكت له‌ میسڕه‌وه‌ گواسته‌وه‌. نه‌ته‌وه‌كانت قاو دا و چاندت. به‌رڕوویت ئاماده‌ كرد، ڕه‌گ و ڕیشه‌یت داكوتا. زه‌وی پڕكرد. سێبه‌ره‌كه‌ی چیاكانی داپۆشی، چڵه‌‌كانی ئورزه‌كانی خودا. لقه‌كانی تا ده‌ریا هاوێشت، پۆپه‌كانی بۆ ده‌م ڕووبار. بۆچی شووره‌كانیت ڕووخاند؟ تاكو هه‌ر ڕێبوارێک ڵێی بكاته‌وه‌. به‌رازی دارستان وێرانی ده‌كات، دڕنده‌كانی چۆڵه‌وانی له‌سه‌ری ده‌له‌وه‌ڕێن. ئه‌ی خودای سوپاسالار بمانگێڕه‌وه‌. له‌ ئاسمانه‌وه‌ سه‌یر بكه‌ و ببینه‌، ئه‌م دارمێوه‌ به‌سه‌ربكه‌وه‌. ئه‌و قه‌ده‌ی ده‌سته‌ ڕاستت چاندوویه‌تی. ئه‌و ڕۆڵه‌ی بۆ خۆت هه‌ڵتبژاردووه‌. سووتاوه‌ و به‌ ئاگر بڕاوه‌ته‌وه‌. به‌ سه‌رزه‌نشتی ڕووی تۆ له‌ناوده‌چن. با ده‌ستت له‌سه‌ر مرۆڤی ده‌سته‌ ڕاستت بێت، له‌سه‌ر ئه‌و ڕۆڵه‌ی مرۆڤه‌ كه‌ بۆ خۆت هه‌ڵتبژارد. ئیتر لێت هه‌ڵناگه‌ڕێینه‌وه‌. بمانژیێنه‌وه‌ و به‌ ناوی تۆوه‌ ده‌پاڕێینه‌وه‌. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، خوداوه‌ندی سوپاسالار بمانگێڕه‌وه‌. ڕووی خۆتمان بۆ بدره‌وشێنه‌وه‌ با ڕزگارمان بێت.