زەبوورەکان 8:80-19
زەبوورەکان 8:80-19 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
دارمێوێكت له میسڕه‌وه گواسته‌وه. نه‌ته‌وه‌كانت قاو دا و چاندت. به‌رڕوویت ئاماده كرد، ڕه‌گ و ڕیشه‌یت داكوتا. زه‌وی پڕكرد. سێبه‌ره‌كه‌ی چیاكانی داپۆشی، چڵه‌كانی ئورزه‌كانی خودا. لقه‌كانی تا ده‌ریا هاوێشت، پۆپه‌كانی بۆ ده‌م ڕووبار. بۆچی شووره‌كانیت ڕووخاند؟ تاكو هه‌ر ڕێبوارێک ڵێی بكاته‌وه. به‌رازی دارستان وێرانی ده‌كات، دڕنده‌كانی چۆڵه‌وانی له‌سه‌ری ده‌له‌وه‌ڕێن. ئه‌ی خودای سوپاسالار بمانگێڕه‌وه. له ئاسمانه‌وه سه‌یر بكه و ببینه، ئه‌م دارمێوه به‌سه‌ربكه‌وه. ئه‌و قه‌ده‌ی ده‌سته ڕاستت چاندوویه‌تی. ئه‌و ڕۆڵه‌ی بۆ خۆت هه‌ڵتبژاردووه. سووتاوه و به ئاگر بڕاوه‌ته‌وه. به سه‌رزه‌نشتی ڕووی تۆ له‌ناوده‌چن. با ده‌ستت له‌سه‌ر مرۆڤی ده‌سته ڕاستت بێت، له‌سه‌ر ئه‌و ڕۆڵه‌ی مرۆڤه كه بۆ خۆت هه‌ڵتبژارد. ئیتر لێت هه‌ڵناگه‌ڕێینه‌وه. بمانژیێنه‌وه و به ناوی تۆوه ده‌پاڕێینه‌وه. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، خوداوه‌ندی سوپاسالار بمانگێڕه‌وه. ڕووی خۆتمان بۆ بدره‌وشێنه‌وه با ڕزگارمان بێت.
زەبوورەکان 8:80-19 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
دار مێوێکت لە میسرەوە گواستەوە، نەتەوەکانت وەدەرنا و چاندت. خاکت بۆ ئامادە کرد، ڕەگ و ڕیشەیت داکوتا، زەوی پڕکرد. سێبەرەکەی چیاکانی داپۆشی، چڵەکانی ئورزە گەورەکان. لقی هەتا دەریا هاویشت، پۆپکەکانی بۆ دەم ڕووبار. بۆچی شووراکانیت ڕووخاند تاکو هەر ڕێبوارێک لێی بکاتەوە؟ بەرازی دارستان وێرانی دەکات، زیندەوەرەکانی کێڵگە لەسەری دەلەوەڕێن. ئەی خودای سوپاسالار بمانگەڕێنەوە! لە ئاسمانەوە سەیر بکە و ببینە! ئەم دار مێوە بەسەربکەوە، ئەو قەدەی دەستی ڕاستت چاندوویەتی، ئەو کوڕەی بۆ خۆت بەهێزت کردووە. سووتاوە و بە ئاگر بڕاوەتەوە، بە سەرزەنشتی ڕووی تۆ گەلەکەت لەناودەچێت. با دەستت لەسەر مرۆڤی دەستە ڕاستت بێت، لەسەر ئەو کوڕەی مرۆڤ بۆ خۆت بەهێزت کردووە. ئینجا لێت هەڵناگەڕێینەوە، بمانژیێنەوە و بە ناوی تۆوە نزا دەکەین. ئەی یەزدان، خودای سوپاسالار، بمانگەڕێنەوە! ڕووی خۆتمان بۆ بدرەوشێنەوە بۆ ئەوەی ڕزگارمان بێت.