په‌سنییه‌كان 88
88
ستایشه. په‌سنییه‌كی ڕۆڵه‌كانی قۆڕه‌حه. هی پێشه‌وای گۆرانیبێژانه. گۆرانیه‌كه له‌سه‌ر “عوود”. هۆنراوه‌یه‌كی هێمانی ئه‌زراحیه.
1 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، خوداوه‌ندی ڕزگاریم، شه‌و و ڕۆژ به‌رامبه‌ر به تۆ هاوارم كرد.
2 با نوێژه‌كانم بگاته به‌رده‌مت. گوێ شل بكه بۆ هاوارم،
3 چونكه گیانم له نه‌هامه‌تی تێر بووه و ژیانم له دۆڵی بێ‌بن نزیک بووه‌ته‌وه.
4 وه‌ک ئه‌وانه دانراوم كه شۆڕبوونه‌ته‌وه نێو چاڵاو. وه‌ک پیاوێكم لێهاتووه هێزی لێ به‌ربڕابێت.
5 له‌نێو مردووان وازلێهێنراو، وه‌ک كوژراوه‌كانی نێو گۆڕ ڕ‌اكشاو، ئه‌وانه‌ی ئیتر یادیان ناكه‌یته‌وه، ئه‌وانه‌ی ده‌ستت لێیان شۆردووه.
6 له‌نێو قووڵترین گۆڕ داتناوم. له‌نێو جه‌رگه‌ی تاریكی. له قووڵایی.
7 تووڕه‌ییت به‌سه‌رمه‌وه جێگیر بووه، شه‌پۆڵه‌كانت ڕامده‌ماڵن. سیلاه.
8 ناسیاوه‌كانمت لێ دوورخستمه‌وه. قێزم لێده‌كه‌نه‌وه. گیراوم و ده‌ر‌چوونم بۆ نییه.
9 به‌هۆی ژێرده‌سته‌یی چاوم كز بووه. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به درێژایی ڕۆژ هاوار بۆ تۆ ده‌كه‌م. ده‌ستم له تۆ پان ده‌كه‌مه‌وه.
10 ئایا كاری سه‌رسوڕهێنه‌ر بۆ مردووان ده‌كه‌یت؟ یان خێوه‌كان هه‌ڵده‌ستنه‌وه ستایشت بكه‌ن؟ سیلاه.
11 ئایا له‌نێو گۆڕ باسی میهره‌بانیه‌كه‌ت ده‌كرێت. یان له له‌ناوچوون باسی ڕه‌وای تۆ؟
12 ئایا له تاریكایی كاره سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانت ده‌ناسرێت. یان له زه‌ویی له‌بیرچوون باشخوازیت؟
13 به‌ڵام من ئه‌ی په‌روه‌ردگار هاوار بۆ تۆ ده‌كه‌م، به‌یانیان نوێژم به‌ره‌و ڕووت دێت.
14 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، بۆچی گیانم ڕه‌تده‌كه‌یته‌وه؟ بۆچی ڕووی خۆتم لێ ده‌شاریته‌وه؟
15 له منداڵییه‌وه من كڵۆڵم و نزیكه مه‌رگم. به‌رگه‌ی ترسه‌كانی تۆم گرت و سه‌رگه‌ردان بووم.
16 تووڕه‌ییت به‌سه‌رمدا تێپه‌ڕی. ترسی به‌ڵاكانت وێرانی كردم.
17 وه‌ک لافاو به درێژایی ڕۆژ ده‌وری داوم. له هه‌موو لایه‌كه‌وه ده‌وری گرتووم.
18 دۆست و خۆشه‌ویسته‌كانت لێ دوورخستمه‌وه. تاریكی بووه به ناسیاوم.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
په‌سنییه‌كان 88: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
![None](/_next/image?url=https%3A%2F%2Fimageproxy.youversionapistaging.com%2F58%2Fhttps%3A%2F%2Fweb-assets.youversion.com%2Fapp-icons%2Fckb.png&w=128&q=75)
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧