ئه‌وه‌ی له په‌ناگای هه‌ره‌به‌رز نیشته‌جێیه، له سێبه‌ری خودای توانادار ده‌مێنێته‌وه. به په‌روه‌ردگار ده‌ڵێم: “تۆ په‌ناگامی، قه‌ڵامی، خوداوه‌ندی منی پشتت پێده‌به‌ستم”. چونكه له تۆڕی ڕاوچی ده‌ربازت ده‌كات. له ده‌ردی مه‌ترسیدار. به باڵی خۆی داتده‌پۆشێت. له‌ژێر باڵه‌كانی په‌نا ده‌گریت و ڕه‌واكه‌ی قه‌ڵغان و شوورایه. نه له تۆقانی شه‌و ده‌ترسیت و نه له‌و تیره‌ی به ڕۆژ ده‌هاوێژرێت. نه له‌و ده‌رده‌ی كه له تاریكی‌دا ڕێده‌كات، نه له‌و ئافاته‌ی به ڕۆژی نیوه‌ڕۆ زیان ده‌به‌خشێت. هه‌زار كه‌س له ته‌نیشتت ده‌كه‌ون. ده هه‌زار له‌لای ڕاستت. به‌ڵام له تۆ نزیک ناكه‌وێته‌وه. به‌ڵكو به چاوی خۆت سه‌یر ده‌كه‌یت و سزای به‌دكاران ده‌بینیت. چونكه وتت “ئه‌ی په‌روه‌ردگار تۆ په‌ناگای منیت”. هه‌ره‌به‌رزت كرد به لانه‌ی خۆت. هیچ خراپه‌ت به‌سه‌ر نایه‌ت و هیچ به‌ڵایه‌ک له ماڵت نزیک ناكه‌وێته‌وه. چونكه فریشته‌كانی ڕاده‌سپێرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌موو ڕێگاكانت بتپارێزن. له‌سه‌ر ده‌ستیان هه‌ڵتبگرن، نه‌وه‌ک پێت به‌ر به‌ردێک بكه‌وێت. پێ به شێر و مار دا ده‌نێیت. به‌چكه شێر و ئه‌ژدیها پێشێل ده‌كه‌یت. په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت: “له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دڵی به منه‌وه به‌نده، ڕزگاری ده‌كه‌م. به‌رزی ده‌كه‌مه‌وه چونكه ناوی من ده‌ناسێت. هاوارم بۆ ده‌كات، وه‌ڵامی ده‌ده‌مه‌وه، له‌گه‌ڵیدام له ته‌نگانه، د‌ربازی ده‌كه‌م و شكۆدرای ده‌كه‌م. به ڕۆژگاری درێژ تێری ده‌كه‌م. ڕزگاریی خۆمی نیشان ده‌ده‌م”.
په‌سنییه‌كان 91 بخوێنەوە
گوێگرتن لە په‌سنییه‌كان 91
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: په‌سنییه‌كان 1:91-16
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان