وه‌رن په‌سنی بۆ په‌روه‌ردگار بڵێین، ده‌نگ هه‌ڵببڕین بۆ تاشه‌به‌ردی ڕزگاریمان. به سوپاسه‌وه بچینه به‌رده‌می، به په‌سنیه‌وه ده‌نگی بۆ هه‌ڵببڕین. چونكه په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندێكی مه‌زنه، پاشایه‌كی گه‌وه‌ره‌یه به‌سه‌ر هه‌موو خوداوه‌ندكان. قوڵاییه‌كانی زه‌وی به ده‌سته و ترۆپكی شاخه‌كان هی ئه‌ون. ده‌ریا هی ئه‌وه و ئه‌و دروستی كردووه. به ده‌ستی خۆی وێنه‌ی وشكایی كێشاوه. وه‌رن، كڕنۆشی بۆ ببه‌ین و له به‌رده‌م په‌روه‌ردگاری ئافرێنه‌رمان چۆک دابده‌ین. چونكه ئه‌و خوداوه‌ندمانه و ئێمه گه‌لی له‌وه‌ڕگای ئه‌وین و مه‌ڕی ده‌ستی ئه‌وین. ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر گوێتان له ده‌نگی بوو.
په‌سنییه‌كان 95 بخوێنەوە
گوێگرتن لە په‌سنییه‌كان 95
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: په‌سنییه‌كان 1:95-7
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان