لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 95

95
1 وه‌رن په‌سنی‌ بۆ په‌روه‌ردگار بڵێین، ده‌نگ هه‌ڵببڕین بۆ تاشه‌به‌ردی ڕزگاریمان.
2 به‌ سوپاسه‌وه‌ بچینه‌ به‌رده‌می، به‌ په‌سنیه‌وه‌ ده‌نگی بۆ هه‌ڵببڕین.
3 چونكه‌ په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندێكی مه‌زنه‌، پاشایه‌كی گه‌وه‌ره‌یه‌ به‌سه‌ر هه‌موو خوداوه‌ندكان.
4 قوڵاییه‌‌كانی زه‌وی به‌ ده‌سته‌ و ترۆپكی شاخه‌كان هی ئه‌ون.
5 ده‌ریا هی ئه‌وه‌ و ئه‌و دروستی كردووه‌. به‌ ده‌ستی خۆی وێنه‌ی وشكایی كێشاوه‌.
6 وه‌رن، كڕنۆشی بۆ ببه‌ین و له‌ به‌رده‌م په‌روه‌ردگاری ئافرێنه‌رمان چۆک دابده‌ین.
7 چونكه‌ ئه‌و خوداوه‌ندمانه‌ و ئێمه‌ گه‌لی له‌وه‌ڕگای ئه‌وین و مه‌ڕی ده‌ستی ئه‌وین. ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر گوێتان له‌ ده‌نگی بوو.
8 دڵتان ڕه‌ق مه‌كه‌ن وه‌ک له‌ مه‌ریبا، وه‌ک ئه‌و ڕۆژه‌ی مه‌سا له‌ بیاباندا.
9 له‌وێ‌ باوباپیرانتان تاقییان كردمه‌وه‌. هه‌رچه‌نده‌ كاره‌كانی منیشیان دیبوو.
10 چل ساڵ له‌و نه‌وه‌یه‌ تووڕه‌ بووم و وتم: “ئه‌مانه‌ گه‌لێكن دڵیان گومڕا بووه‌ و ڕێگای منیان نه‌ناسی”.
11 له‌ كاتی تووڕه‌ییمدا سوێندم خوارد: “نایه‌نه‌ نێو حه‌سانه‌وه‌ی من”.

دیاریکراوەکانی ئێستا:

په‌سنییه‌كان 95: PNTZS

بەرچاوکردن

هاوبەشی بکە

لەبەرگرتنەوە

None

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە