لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 94

94
1 ئه‌ی خوداوه‌ندی تۆڵه‌، ئه‌ی په‌روه‌ردگار، ئه‌ی خودای تۆڵه‌. بدره‌وشێوه‌.
2 ئه‌ی دادوه‌ری زه‌وی ڕاپه‌ڕه‌. سزای لووتبه‌رزه‌كان بده‌وه‌.
3 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، تا كه‌ی به‌دكاران، تا كه‌ی به‌دكاران دڵشاد ده‌بن؟
4 وته‌كانی لووتبه‌رزی ده‌ڕشێنه‌وه‌، هه‌موو به‌دكاران شانازی به‌ خۆیانه‌وه‌ ده‌كه‌ن.
5 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، گه‌له‌كه‌ت وردوخاش ده‌كه‌ن. میراتت ژێرده‌سته‌ ده‌كه‌ن.
6 بێوه‌ژن و نامۆ ده‌كوژن، هه‌تیو سه‌رده‌بڕن.
7 ده‌ڵێن: “په‌روه‌ردگار نابینێت. خوداوه‌ندی یاقوو ئاگای لێ‌ نییه‌”.
8 ئه‌ی گێله‌كان له‌نێو گه‌ل، تێبگه‌ن. ئه‌ی نه‌زانه‌كان، كه‌ی تێده‌گه‌ن؟
9 ئایا ئه‌وه‌ی گوێی چاندووه‌. نابیستێت‌؟ ئایا ئه‌وه‌ی چاوی دروستكردووه‌. نابینێت؟
10 ئایا ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كان ته‌مبێ‌ ده‌كات، سه‌رزه‌نشت ناكات؟ ئایا ئه‌وه‌ی فێری مرۆڤ ده‌كات. زانینی نیه‌؟
11 په‌روه‌ردگار بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤ ده‌زانێت كه‌ پووچه‌.
12 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و مرۆڤه‌ی تۆ ته‌مبێی ده‌كه‌یت. له‌ ته‌وراتی خۆت فێری ده‌كه‌یت.
13 له‌ ڕۆژی به‌د ئارامی بكه‌یته‌وه‌. تا گۆڕ بۆ به‌ردكار هه‌ڵبكه‌ندرێت.
14 چونكه‌ په‌روه‌ردگار واز له‌ گه‌لی خۆی ناهێنێت. میراتی خۆی ڕه‌ت ناكاته‌وه‌.
15 چونكه‌ دادپه‌روه‌ری بۆ داد ده‌گێڕێته‌وه‌. هه‌موو دڵڕاسته‌كان شوێنی ده‌كه‌ون.
16 كێ‌ بۆم له‌ دژی به‌دكاران هه‌ڵده‌ستێت؟ كێ‌ بۆم له‌ دژی خراپه‌كاران بوه‌ستێته‌وه‌؟
17 ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگار هاریكارم نه‌بووایه‌. گیانم له‌ نێو بێده‌نگی مردووان نیشته‌جێ‌ ده‌بوو.
18 كاتێ وتم: “پێم ده‌خلیسكێت”. ئه‌ی په‌روه‌ردگار میهره‌بانیه‌كه‌ت پشتی گرتم.
19 كه‌ خه‌م له‌ ناخم زۆر بێت. دڵنه‌وایی تۆ گیانی منی شاد كرد.
20 ئایا ته‌ختی گه‌نده‌ڵی هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ تۆ ده‌به‌ستێت. ئه‌وانه‌ی به‌گوێره‌ی زۆرداری خۆیان، شێوه‌ی یاسا داده‌ڕێژن؟
21 دژ به‌ گیانی خوداناس كۆده‌بنه‌وه‌، خوێنێكی بێگه‌رد تاوانبار ده‌كه‌ن.
22 به‌ڵام په‌روه‌ردگار بۆم ده‌بێته‌ قه‌ڵا. خوداوه‌ندم بۆم بووه‌ به‌ تاشه‌به‌ردی په‌ناگام.
23 ئه‌و خراپه‌یه‌ی ده‌یكه‌ن به‌سه‌ر خۆیانیدا ده‌داته‌وه‌ و له‌ سزای به‌دكاریی خۆیان له‌ناویان ده‌بات. په‌روه‌ردگاری خوداوه‌ندمان له‌ناویان ده‌بات.

دیاریکراوەکانی ئێستا:

په‌سنییه‌كان 94: PNTZS

بەرچاوکردن

هاوبەشی بکە

لەبەرگرتنەوە

None

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە