پاش ئه‌مه گوێم له ده‌نگێكی مه‌زن بوو وه‌ک كۆمه‌ڵانێكی زۆر له ئاسمان ده‌یووت: “هه‌لیلویا! ڕزگاری و شكۆ و ڕێز و توانا بۆ په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندمانه، چونكه حوكمه‌كانی ڕه‌وا و دادپه‌روه‌رن. داوێنپیسه مه‌زنه‌كه‌ی تاوانبار كرد كه به داوێنپیسییه‌كه‌ی زه‌ویی گه‌نده‌ڵ ده‌كرد. تۆڵه‌ی خوێنی به‌نده‌كانی خۆی لێكرده‌وه”. دووباره وتیان: “هه‌لیلویا! دووكه‌ڵه‌كه‌ی تاهه‌تایه به‌رز ده‌بێته‌وه”. بیست و چوار پیره‌كه و چوار بوونه‌وه‌ره‌كه كه‌وتن و بۆ خودای دانیشتووی سه‌ر ته‌خت كڕنۆشیان برد، وتیان: “ئامین! هه‌لیلویا!” ده‌نگێک له ته‌خته‌كه‌وه ده‌رچوو، ده‌یفه‌رموو: “ستایشی خوداوه‌ندمان بكه‌ن ئه‌ی هه‌موو به‌نده‌كانی، ئه‌وانه‌ی لێی ده‌ترسن، گه‌وره و بچووک!”. پاشان گوێم له ده‌نگێک بوو وه‌ک ده‌نگی كۆمه‌ڵانێكی زۆر، وه‌ک هاژه‌ی ئاوێكی زۆر، وه‌ک ده‌نگی هه‌وره‌تریشقه به‌هێز بوو، ده‌یووت: “هه‌لیلویا! په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندی توانادار به‌سه‌ر هه‌موو شێتک، حوكمڕانی كرد. با دڵخۆش و شاد بین، شكۆداری بكه‌ین! چونكه زه‌ماوه‌ندی كاوڕه‌كه هاتووه، بووكه‌كه‌ی خۆی ئاماده كردووه. كراسێكی كه پاک و پرشنگداری پێ‌درابوو بیپۆشێت. ئه‌و كراسه‌ش خوداناسیه‌كانی پارساكانه”. پێی وتم: “بنووسه، به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وانه‌ی بۆ خوانی زه‌ماوه‌ندی كاوڕه‌كه بانگ‌كراون!”. هه‌روه‌ها پێی وتم: “ئه‌مانه وشه ڕاسته‌كانی خودان”. كه‌وتمه به‌رپێی تاكو كڕنۆشی بۆ ببه‌م. به‌ڵام پێی وتم: “وا مه‌كه! منیش له‌گه‌ڵ تۆ و برایانت به‌نده‌ی هاوكارم، ئه‌وانه‌ی پابه‌ندن به گه‌واهییان بۆ ئیشۆع. كڕنۆش بۆ خودا ببه! چونكه گه‌واهیی ئیشۆع ڕووحی پێشبینییه”. پاشان ئاسمانم به كراوه‌یی بینی، ماینێكی سپیم بینی و سواره‌كه‌ی به ده‌ستپاک و ڕاستگۆ ناوده‌برا. به دادپه‌روه‌ری حوكم ده‌دات و ده‌جه‌نگێت. چاوه‌كانی وه‌ک گڕی ئاگر بوون، ژماره‌یه‌كی زۆر تاجی به سه‌ره‌وه‌بوو، ناوێكی نووسراوی هه‌یه، خۆی نه‌بێت كه‌س نایزانێت. كراسێكی له خوێن هه‌ڵكێشراوی له‌به‌ربوو، ئه‌و ناوه‌ی “وشه‌ی خودا” یه. سه‌ربازیش له ئاسماندا به سواری ئه‌سپی سپی شوێنی ده‌كه‌وتن، كه‌تانی سپی پاكیان له‌به‌ردا بوو. له ده‌میه‌وه شمشێرێكی تیژ ده‌رده‌چوو، تاكو پێی له نه‌ته‌وه‌كان بدات. به گۆچانێكی ئاسنین شوانه‌تییان ده‌كات. گوشه‌ری مه‌یی تووڕه‌یی خودای توانادار به‌سه‌ر هه‌موو شتێک ده‌گوشێت. ناوێكی هه‌یه له‌سه‌ر پۆشاک و ڕانی نووسراوه: “پاشای پاشایان و په‌روه‌ردگاری په‌روه‌ردگاران”.
بینین 19 بخوێنەوە
گوێگرتن لە بینین 19
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: بینین 1:19-16
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان