بینین 2
2
1 بۆ فریشته‌ی وارگه‌ی ئه‌پیسۆس، بنووسه: “ئه‌وه‌ی حه‌وت هه‌ساره‌كه‌ی به ده‌ستی ڕاستی گرتووه و به ناوه‌ڕاستی حه‌وت چرادانه زێڕینه‌كه‌دا ڕێده‌كات، ده‌فه‌رمووێ: 2 ئاگادارم له كردار و ماندووێتی و دانبه‌خۆداگرتنت، هه‌روه‌ها كه نا‌توانیت به‌رگه‌ی به‌دكاران بگریت، ئه‌وانه‌شت تاقی كرده‌وه كه خۆیان به په‌یامبه‌ر ده‌زانن و په‌یامبه‌ریش نین، به درۆزن ده‌رچوون، 3 دانت به‌خۆت داگرت و له‌پێناوی ناوی من به‌رگه‌ت گرت و كۆڵت نه‌دا. 4 به‌ڵام ئه‌وه‌م له‌سه‌رت هه‌یه: تۆ خۆشویستنه‌كه‌ی یه‌كه‌مینت به‌لاوه ناوه. 5 جا به بیرت بێته‌وه له‌كوێ كه‌وتیت! تۆبه بكه، كاره‌كانی یه‌كه‌مینت بكه‌وه. ئه‌گه‌ر تۆبه نه‌كه‌یت، ئه‌وا به‌مزووانه دێمه لات و چرادانه‌كه‌ت له شوێنی خۆی لاده‌ده‌م. 6 به‌ڵام شتێكی باشت هه‌یه: ڕقت له كرده‌وه‌ی نیقۆلیوییه‌كان ده‌بێته‌وه، كه منیش ڕقم لێی ده‌بێته‌وه. 7 ئه‌وه‌ی گوێی هه‌یه، با ببیستێت ڕووح چی بۆ وارگه‌كان ده‌فه‌رمووێ. ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت ده‌یده‌مێ له دره‌ختی ژیان بخوات، ئه‌وه‌ی له ناوه‌ڕاستی به‌هه‌شتی خودادایه”.
8 بۆ فریشته‌ی وارگه‌ی سمۆڕنا، بنووسه: “ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مین و دواهه‌مینه، ئه‌وه‌ی مردوو بوو و زیندووبووه‌وه، ده‌فه‌رمووێ: 9 ئاگام له كردار و ته‌نگانه و هه‌ژاریته، هه‌رچه‌نده تۆ ده‌وڵه‌مه‌ندیت. هه‌روه‌ها ئاگام له هه‌ڵبه‌ستنی ئه‌وانه‌یه كه ده‌ڵێن جووین و جووش نین، به‌ڵكو له كه‌نیشتی شه‌یتاندان. 10 هه‌رگیز مه‌ترسه له‌و ئازارانه‌ی وا بۆت دێت. وا ئیبلیس خه‌ریكه هه‌ندێكتان بخاته زیندانه‌وه، تاكو تاقی بكرێنه‌وه و ده ڕۆژ ته‌نگانه‌تان ده‌بێت. تا مردن سه‌رڕاست به، منیش تاجی ژیانت پێ ده‌به‌خشم. 11 ئه‌وه‌ی گوێی هه‌یه، با ببیستێت ڕووح چی بۆ وارگه‌كان ده‌فه‌رمووێ. ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت مه‌رگی دووه‌م ئازاری نادات”.
12 بۆ فریشته‌ی وارگه‌ی پرگاموس، بنووسه: “ئه‌وه‌ی شمشێره تیژه دوو ده‌مه‌كه‌ی هه‌یه ده‌فه‌رمووێ: 13 ئاگام له كرداره‌كانت هه‌یه و له‌كوێ ده‌ژیت، ئه‌و شوێنه‌ی ته‌ختی شه‌یتانی لێیه. ده‌ست به ناوی من ده‌گریت و نكۆڵیت له باوه‌ڕی من نه‌كرد، ته‌نانه‌ت له‌و ڕۆژانه‌ش كه ئه‌نتیپۆسی گه‌واهیده‌ری سه‌رڕاستم له‌لاتان شه‌هید كرا، له‌و شوێنه‌ی شه‌یتان نیشته‌جێیه. 14 به‌ڵام هه‌ندێک شتم له‌سه‌رت هه‌یه: ئه‌ویش هه‌ندێ كه‌س له‌لاتن پابه‌ندن به فێركردنی به‌لعه‌مه‌وه، ئه‌وه‌ی باله‌قی فێرده‌كرد كۆسپ له‌به‌رده‌م نه‌وه‌ی ئیسڕائیل دابنێت تاكو له‌و قوربانییانه بخۆن كه بۆ بت سه‌ربڕاوه و داوێنپیسی بكه‌ن. 15 به هه‌مان شێوه له‌لای تۆش هه‌ندێک هه‌ن پابه‌ندن به فێركردنی نیقۆلیوییه‌كان كه من ڕقم لێیه. 16 بۆیه تۆبه بكه! ئه‌گینا، به‌م زووانه دێمه لات و به شمشێره‌كه‌ی ده‌مم له‌گه‌ڵیان ده‌جه‌نگم. 17 ئه‌وه‌ی گوێی هه‌یه، با ببیستێت ڕووح چی بۆ وارگه‌كان ده‌فه‌رمووێ. ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت له مه‌نی شاراوه‌ی ده‌ده‌مێ، هه‌روه‌ها به‌ردێكی سپی ده‌ده‌مێ، كه ناوێكی نوێی له‌سه‌ر نووسراوه، جگه له‌وه‌ی وه‌ریده‌گرێت كه‌س نایزانێت”.
18 بۆ فریشته‌ی وارگه‌ی تیئۆتیڕا، بنووسه: “ڕۆڵه‌ی خودا، ئه‌وه‌ی چاوه‌كانی وه‌ک گڕی ئاگره و پێیه‌كانی وه‌ک مسی خاوێنه، ده‌فه‌رمووێ: 19 ئاگام له كردار و خۆشویستن و ڕاژه و باوه‌ڕ و دانبه‌خۆداگرتنته. كاره‌كانی ئه‌م دواییه‌ت له‌وانه‌ی یه‌كه‌مت زیاترن. 20 به‌ڵام ئه‌مه‌م له‌سه‌رت هه‌یه: تۆ ڕێت به‌و ژنه داوه كه ئیزبله كه‌وا ده‌ڵێت: من پێغه‌مبه‌رم، به‌نده‌كانم فێرده‌كات و چه‌واشه‌یان ده‌كات تاكو داوێنپیسی بكه‌ن و له‌و قوربانیه بخۆن كه بۆ بت سه‌ربڕاوه. 21 كاتم پێی‌دابوو تاكو تۆبه له داوێنپیسیه‌كه‌ی بكات، به‌ڵام تۆبه بكات. 22 ئه‌وه‌تا فڕێیده‌ده‌مه سه‌ر نوێن و ئه‌وانه‌ی داوێنپیسییان له‌گه‌ڵیدا كردووه له ته‌نگانه‌یه‌كی مه‌زن ده‌بن، ئه‌گه‌ر له كرداریان تۆبه نه‌كه‌ن. 23 هه‌روه‌ها منداڵه‌كانی به مه‌رگ ده‌كوژم، جا هه‌موو وارگه‌كانیش ده‌زانن من پشكێنه‌ری مێشک و دڵه‌كانم، هه‌ر یه‌كێكیشتان به‌گوێره‌ی كاره‌كانی ده‌یده‌مێ. 24 به‌ڵام به ئێوه ده‌ڵێم، و به‌وانه‌ی له تیئۆتیڕا ماونه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ی ئه‌م فێركردنه‌یان نییه و به قووڵایی شه‌یتانیان نه‌زانیوه، وه‌ک ده‌ڵێن: من بارێكی دیكه‌تان ناخه‌مه سه‌ر 25 به‌ڵكو ئه‌وه‌ی هه‌تانه ده‌ستی پێوه بگرن، تاكو دێم. 26 ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت و كاره‌كانی من تاكو پایان بپارێزێت، ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌كاندا ده‌ده‌مێ 27 به گۆچانێكی ئاسنین به‌ڕێوه‌یان ده‌بات، وه‌ک گۆزه‌ی گڵین وردوخاشیان ده‌كات، وه‌ک منیش له باوكمه‌وه ده‌سه‌ڵاتم وه‌رگرتووه. 28 ئاواش هه‌ساره‌ی به‌یانیی ده‌ده‌مێ. 29 ئه‌وه‌ی گوێی هه‌یه، با ببیستێت ڕووح چی بۆ وارگه‌كان ده‌فه‌رمووێ”.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
بینین 2: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧