پاشان فریشته‌كه ڕووباری ئاوی ژیانی پیشاندام، پرشنگدار وه‌ک شووشه، له ته‌ختی خودا و كاوڕه‌كه و به ناوه‌ڕاستی بازاڕی شاره‌كه‌دا ده‌ڕوات. له هه‌ردوو ڕۆخی ڕووباره‌كه‌دا دره‌ختی ژیان ڕوابوو كه دوازده جۆر به‌رهه‌م ده‌دات، هه‌ر مانگێک به‌رهه‌می خۆی ده‌دات. گه‌ڵای دره‌خته‌كه‌ش بۆ چاكبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كانه. ئیتر هیچ نه‌فره‌تێک نامێنێت. ته‌ختی خودا و كاوڕه‌كه‌ش له‌نێو شاره‌كه‌دا ده‌بن، به‌نده‌كانی ڕاژه‌ی ده‌كه‌ن و ڕووی ده‌بینن و ناوی له‌سه‌ر نێوچه‌وانیانه. له‌وێ شه‌و دانایه‌ت، پێویستییان به چرا و ڕووناكی خۆر نابێت، چونكه په‌روه‌ردگار خوداوه‌ند به‌سه‌ریاندا ده‌دره‌وشێته‌وه و تاهه‌تایه حوكمڕانی ده‌كه‌ن. پاشان پێی وتم: “ئه‌م وتانه سه‌رڕاست و ڕه‌وان. په‌روه‌ردگار، خوداوه‌ندی ڕووحی پێغه‌مبه‌ره پارسا‌كان، فریشته‌كه‌ی خۆی نارد تاكو ئه‌و شتانه پیشانی به‌نده‌كانی خۆی بدات كه ده‌بێت زوو ڕووبده‌ن”. “ئه‌وه‌تا خێرا دێم! به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی وته‌كانی پێشبینیی ئه‌م سیپاره‌یه ده‌پارێزێت”. من یوخه‌ننه‌نم، ئه‌وه‌ی كه ئه‌م شتانه‌م بینی و بیستم. كاتێ بینیم و بیستم، كه‌وتم بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌رپێی ئه‌و فریشته‌یه كڕنۆش ببه‌م، كه ئه‌م شتانه‌ی پیشانده‌دام. جا پێی وتم: “وا مه‌كه! منیش وه‌ک تۆ به‌نده‌ی هاوكارتم، له‌گه‌ڵ برا پێغه‌مبه‌ره‌كانت و ئه‌وانه‌ی وته‌كانی ئه‌م سیپاره‌یه ده‌پارێزن. كڕنۆش بۆ خودا ببه!”. هه‌روه‌ها پێی وتم: “مۆر له وشه‌كانی پێشبینی ئه‌م سیپاره‌یه مه‌ده، چونكه كاته‌كه نزیكه. ئه‌وه‌ی سته‌مكاره با هه‌ر سته‌مكاری بكات. ئه‌وه‌ی گڵاوه با هه‌ر گڵاو بێت، ئه‌وه‌ی خوداناسه با هه‌ر كاری خوداناسی بكات، ئه‌وه‌ی پارساشه با هه‌ر پارسا بێت”. “ئه‌وه‌تا خێرا دێم! پاداشتی خۆم پێیه، تاكو پاداشتی هه‌ر كه‌سێک به‌گوێره‌ی كاره‌كه‌ی بده‌مه‌وه. منم ئه‌لف و یێ، سه‌ره‌تا و پایان، یه‌كه‌مین و دواهه‌مین”. به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وانه‌ی ڕاسپارده‌كانی ده‌پارێزن، تاكو مافیان له دره‌ختی ژیان هه‌بێت، له ده‌رگاكانه‌وه بچنه نێو شاره‌كه. سه‌گه‌كان و جادووگه‌ران و داوێنپیسان و بكوژان و بتپه‌رستان و هه‌موو درۆزن و ئه‌وانه‌ی حه‌ز له درۆ ده‌كه‌ن له ده‌ره‌وه ده‌بن. “من ئیشۆعم، فریشته‌كه‌ی خۆم نارد تاكو به‌م شتانه گه‌واهیی بۆ وارگه‌كان بده‌م. من له ڕه‌گ و نه‌وه‌ی داویدم، هه‌ساره‌ی پرشنگداری به‌یانی”. ڕووح و بووک ده‌فه‌رموون: “وه‌ره!”. ئه‌وه‌ی ده‌بیستێ با بڵێت: “وه‌ره!”. ئه‌وه‌ی تینوویه‌تی با بێت، ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با به‌خۆڕایی ئاوی ژیان ببات. گه‌واهیی ده‌ده‌م بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی وته‌كانی پێشبینیی ئه‌م سیپاره‌یه ده‌بیستن: ئه‌گه‌ر كه‌سێک بۆ ئه‌مانه زیاد بكات، خودا ئه‌و ده‌ردانه‌ی له‌سه‌ر زیاد ده‌كات كه له‌م سیپاره‌یه‌دا نووسراوه. ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش له وته‌كانی پێشبینیی ئه‌م سیپاره‌یه بسڕێته‌وه، خودا له سیپاره‌ی ژیان و له شاره پارسا‌كه بێبه‌شی ده‌كات و له‌وه‌ی له‌م سیپاره‌یه‌دا نووسراوه. گه‌واهیده‌ری ئه‌مانه ده‌فه‌رمووێ: “به‌ڵێ! خێرا دێم”. ئــامـیــن! وه‌ره، ئــیــشــۆعــی پــه‌روه‌ردگــار. به‌خششی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆع له‌گه‌ڵ هه‌مووتان بێت. ئــامــیـن.
بینین 22 بخوێنەوە
گوێگرتن لە بینین 22
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: بینین 1:22-21
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان