ڕۆما 24:1-32
ڕۆما 24:1-32 PNTZS
بۆیه خودا به هه‌وه‌سی دڵیان دایانیه ده‌ست گڵاوییه‌وه، تاكو له‌نێو خۆیاندا سووكایه‌تی به له‌شی خۆیان بكه‌ن. ئه‌وانه‌ی كه ڕه‌وای خودایان به درۆ گۆڕییه‌وه و ئافریده‌یان په‌رست و ڕاژه‌یان كرد له جیاتی ئافرێنه‌ر، ئه‌وه‌ی تاهه‌تایه پیرۆزه. ئامین. له‌به‌ر ئه‌وه خودا دایانیه ده‌ست هه‌وه‌سه سووكه‌كان. چونكه ژنه‌كانیان جووتبوونی سروشتییان به ناسروشتی گۆڕییه‌وه. پیاوانیش وازیان له جووتبوونی سروشتی ژنیان هێنا و گڕیان گرت له هه‌وه‌س بۆ یه‌كتری. پیاو له‌گه‌ڵ پیاو به‌دڕه‌وشتی ده‌كه‌ن، جا سزای ته‌واوی گومڕابوونیان له خۆیاندا وه‌رگرت. كه ناسینی خودایان له‌لا په‌سه‌ند نه‌بوو، ئیتر خودا دایانیه ده‌ست هزرێكی ڕه‌تكراو، تاكو ئه‌وه بكه‌ن كه ناشێت. پڕبوون له هه‌موو تاوان و داوێنپیسی و به‌دكاری و چڵێسی و به‌دڕه‌وشتی، پڕن له ئیره‌یی و كوشتن و دژایه‌تی و فێڵبازی و خراپه‌كاری، غه‌یبه‌تكارن، بوختانكه‌رن، ڕقیان له خودایه، شه‌ڕفرۆشن، لووتبه‌رزن، خۆهه‌ڵكێشن، داهێنه‌ری به‌دكارین، گوێڕایه‌ڵی دایک و باوک نین، بێ مێشكن، بێ به‌ڵێن، بێ سۆز و بێ به‌زه‌یین. ده‌شزانن حوكمی خودا بۆ ئه‌وانه‌ی ئه‌م شتانه ده‌كه‌ن شایسته‌ی مه‌رگه، نه‌ک ته‌نها ده‌یكه‌ن، به‌ڵكو دڵخۆشن به‌وانه‌ی كه ده‌یكه‌ن.





