ڕۆما 24:1-32
ڕۆما 24:1-32 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بۆیه خودا به هه‌وه‌سی دڵیان دایانیه ده‌ست گڵاوییه‌وه، تاكو له‌نێو خۆیاندا سووكایه‌تی به له‌شی خۆیان بكه‌ن. ئه‌وانه‌ی كه ڕه‌وای خودایان به درۆ گۆڕییه‌وه و ئافریده‌یان په‌رست و ڕاژه‌یان كرد له جیاتی ئافرێنه‌ر، ئه‌وه‌ی تاهه‌تایه پیرۆزه. ئامین. له‌به‌ر ئه‌وه خودا دایانیه ده‌ست هه‌وه‌سه سووكه‌كان. چونكه ژنه‌كانیان جووتبوونی سروشتییان به ناسروشتی گۆڕییه‌وه. پیاوانیش وازیان له جووتبوونی سروشتی ژنیان هێنا و گڕیان گرت له هه‌وه‌س بۆ یه‌كتری. پیاو له‌گه‌ڵ پیاو به‌دڕه‌وشتی ده‌كه‌ن، جا سزای ته‌واوی گومڕابوونیان له خۆیاندا وه‌رگرت. كه ناسینی خودایان له‌لا په‌سه‌ند نه‌بوو، ئیتر خودا دایانیه ده‌ست هزرێكی ڕه‌تكراو، تاكو ئه‌وه بكه‌ن كه ناشێت. پڕبوون له هه‌موو تاوان و داوێنپیسی و به‌دكاری و چڵێسی و به‌دڕه‌وشتی، پڕن له ئیره‌یی و كوشتن و دژایه‌تی و فێڵبازی و خراپه‌كاری، غه‌یبه‌تكارن، بوختانكه‌رن، ڕقیان له خودایه، شه‌ڕفرۆشن، لووتبه‌رزن، خۆهه‌ڵكێشن، داهێنه‌ری به‌دكارین، گوێڕایه‌ڵی دایک و باوک نین، بێ مێشكن، بێ به‌ڵێن، بێ سۆز و بێ به‌زه‌یین. ده‌شزانن حوكمی خودا بۆ ئه‌وانه‌ی ئه‌م شتانه ده‌كه‌ن شایسته‌ی مه‌رگه، نه‌ک ته‌نها ده‌یكه‌ن، به‌ڵكو دڵخۆشن به‌وانه‌ی كه ده‌یكه‌ن.
ڕۆما 24:1-32 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
هەر لەبەر ئەوە خودا بە هەوەسی دڵیان ئەوانی دایە دەست گڵاوی، تاکو لەناو خۆیاندا سووکایەتی بە لەشی خۆیانەوە بکەن. ئەوان ڕاستی خودایان بە درۆ گۆڕییەوە و بەدیهێنراویان پەرست و لە جیاتی بەدیهێنەر خزمەتیان کرد، ئەوەی هەتاهەتایە ستایش بۆ ئەوە. ئامین. لەبەر ئەوە خودا ئەوانی دایە دەست هەوەسە ئابڕووبەرەکانیان، چونکە ژنەکانیان جووتبوونی سروشتییان بە ناسروشتی گۆڕییەوە. پیاوانیش وازیان هێنا لە جووتبوونی سروشتی لەگەڵ ژنانیان و گڕیان گرت لە هەوەس بۆ یەکتری. پیاو لەگەڵ پیاو بەدڕەوشتی دەکرد، جا سزای تەواوی خراپبوونیان لە خۆیاندا وەرگرت. سەرەڕای ئەوەش، نەیاندەویست لە ناسینی خودا بەردەوام بن، خودا‌ش ئەوانی دایە دەست مێشکی گەندەڵیان، تاکو ئەوە بکەن کە ناشێت. پڕبوون لە هەموو ناڕەوایی و خراپە و چاوچنۆکی و بەدکارییەک. پڕن لە ئیرەیی و کوشتن و دژایەتی و فێڵبازی و زیانبەخشی. غەیبەتکارن، بوختانکەرن، ڕقیان لە خودایە، شەڕفرۆشن، لووتبەرزن، خۆهەڵکێشن، داهێنەری خراپەن، گوێڕایەڵی دایک و باوک نین، بێ مێشکن و دڵسۆز نین، بێ هەست و بێ بەزەیین. لەگەڵ ئەوەی دەزانن حوکمی دادپەروەرانەی خودا بۆ ئەنجامدەرانی ئەم جۆرە کارانە مردنە، بەڵام نەک تەنها خۆیان ئەو کارانە دەکەن، بەڵکو ئەو کەسانەش پەسەند دەکەن کە دەیکەن.