ڕۆما 3:12-8
ڕۆما 3:12-8 PNTZS
چونكه به‌و به‌خششه‌ی پێم دراوه به هه‌ر یه‌كێک ده‌ڵێم كه له‌نێوتاندایه: با له نرخ بۆ خۆ دانان زێده‌ڕۆیی نه‌كات، به‌ڵكو له نرخاندن هۆشیار بێت، به‌و بڕه باوه‌ڕه‌ی خودا بۆ هه‌ر یه‌كێكی به‌ش كردووه. چونكه وه‌ک له یه‌ک له‌شدا ئه‌ندامی زۆرمان هه‌یه، به‌ڵام هه‌موو ئه‌ندامانیش یه‌ک كاریان نییه، ئیتر ئێمه‌ی زۆر له مه‌سیحدا یه‌ک له‌شین، هه‌مووشمان ئه‌ندامی یه‌كترین. به‌ڵام به‌هره‌ی جیاوازمان هه‌یه، به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌خششه‌ی پێمان دراوه: ئه‌گه‌ر پێشبینییه، به ڕێژه‌ی باوه‌ڕ، یان ڕاژه‌كردنه له ڕاژه، یان فێركار له فێركردن، یان ئامۆژگار له ئامۆژگاری، یان به‌خشه‌ر به دڵفراوانی، یان ڕابه‌رایه‌تی به تێكۆشان، یان به‌زه‌ییداریش به دڵخۆشی.

