لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ڕۆما 3:12-8 - Compare All Versions

ڕۆما 3:12-8 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

چونكه‌ به‌و به‌خششه‌ی پێم دراوه‌ به‌ هه‌ر یه‌كێک ده‌ڵێم كه‌ له‌نێوتاندایه‌: با له‌ نرخ بۆ خۆ دانان زێده‌ڕۆیی نه‌كات، به‌ڵكو له‌ نرخاندن هۆشیار بێت، به‌و بڕه‌ باوه‌ڕه‌ی خودا بۆ هه‌ر یه‌كێكی به‌ش كردووه‌. چونكه‌ وه‌ک له‌ یه‌ک له‌شدا ئه‌ندامی زۆرمان هه‌یه‌، به‌ڵام هه‌موو ئه‌ندامانیش یه‌ک كاریان نییه‌، ئیتر ئێمه‌ی زۆر له‌ مه‌سیحدا یه‌ک له‌شین، هه‌مووشمان ئه‌ندامی یه‌كترین. به‌ڵام به‌هره‌ی جیاوازمان هه‌یه‌، به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌خششه‌ی پێمان دراوه‌: ئه‌گه‌ر پێشبینییه‌، به‌ ڕێژه‌ی باوه‌ڕ، یان ڕاژه‌كردنه‌ له‌ ڕاژه‌، یان فێركار له‌ فێركردن، یان ئامۆژگار له‌ ئامۆژگاری، یان به‌خشه‌ر به‌ دڵفراوانی، یان ڕابه‌رایه‌تی به‌ تێكۆشان، یان به‌زه‌ییداریش به‌ دڵخۆشی.

هاوبەشی بکە
ڕۆما 12 PNTZS

ڕۆما 3:12-8 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

بەو نیعمەتەی پێم دراوە بە هەر یەکێک دەڵێم کە لەنێوتاندایە: با لە نرخ بۆ خۆ دانان زێدەڕۆیی نەکات، بەڵکو لە نرخاندن هۆشیار بێت، بەو بڕە باوەڕەی خودا بە هەر یەکێکی بەخشیوە. وەک چۆن لە یەک جەستەدا ئەندامی زۆرمان هەیە، هەموو ئەندامەکانیش یەک کاریان نییە، ئێمەش بە هەمان شێوە، هەرچەندە زۆرین، بە یەکبوون لەگەڵ مەسیح ئەندامی یەک جەستەین و هەر ئەندامێک پەیوەستە بە ئەندامەکانی دیکەوە. بەڵام بەهرەی جیاوازمان هەیە، بەگوێرەی ئەو نیعمەتەی پێمان دراوە: ئەگەر کەسێک بەهرەی ڕاگەیاندنی پەیامی خودای هەیە، با بەگوێرەی ڕێژەی باوەڕ بێت؛ ئەگەر بەهرەی خزمەتکردنی هەیە، با خزمەت بکات؛ ئەگەر بەهرەی فێرکردنی هەیە، با فێر بکات؛ ئەگەر بەهرەی هاندانی هەیە، با هانبدات؛ ئەگەر بەهرەی بەخشینی هەیە، با بە‏ دڵفراوانییەوە ببەخشێت‏؛ ئەگەر بەهرەی ڕابەرایەتیکردنی هەیە، با بە دڵگەرمییەوە بێت؛ ئەگەر بەهرەی بەزەیی هەیە، با‏ بە دڵخۆشییەوە بێت.

هاوبەشی بکە
ڕۆما 12 KSS