ئیتر با یه‌كتری تاوانبار نه‌كه‌ین، به‌ڵكو باشتره ئه‌م بڕیاره بده‌ن: كۆسپ و ته‌گه‌ره له‌به‌رده‌م برا دانه‌نرێت. له ئیشۆعی په‌روه‌ردگاردا ده‌زانم و دڵنیام كه شتێک له خۆیدا گڵاو نییه، مه‌گه‌ر یه‌كێک به گڵاوی بزانێت، بۆ ئه‌و گڵاوه. ئه‌گه‌ر به‌هۆی خۆراكت براكه‌ت دڵته‌نگ بێت، ئیتر به‌گوێره‌ی خۆشویستن ڕه‌فتار ناكه‌یت. جا به خۆراكت ئه‌و كه‌سه له‌ناومه‌به كه مه‌سیح له پێناوی مردووه. مه‌هێڵن شتێک كه بۆ ئێوه چاكه، خه‌ڵكی به خراپه باسی بكات. چونكه پاشایه‌تی خودا خواردن و خواردنه‌وه نییه، به‌ڵكو خوداناسی و ئاشتی و شادییه له ڕووحی پارسادا. چونكه ئه‌وه‌ی له‌مه ڕاژه‌ی مه‌سیح بكات، به ڕه‌زامه‌ندی خودا ده‌بێت و له‌لای خه‌ڵكیش په‌سه‌ندكراوه. كه‌واته با به‌م شتانه‌وه كۆشش بكه‌ین كه بۆ ئاشتی و بۆ بنیادنانی یه‌كترییه.
ڕۆما 14 بخوێنەوە
گوێگرتن لە ڕۆما 14
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: ڕۆما 13:14-19
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان