لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ڕۆما 14

14
1 ئه‌وه‌ی له‌ باوه‌ڕ لاوازه‌ په‌سه‌ندی بكه‌ن، به‌بێ حوكمدانی بیروڕاكان. 2 هه‌یه‌ باوه‌ڕی به‌وه‌یه‌ هه‌موو شتێک بخوات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی لاوازه‌ ته‌نها سه‌وزه‌ ده‌خوات. 3 با بخۆر سووكایه‌تی به‌ نه‌خۆر نه‌كات، نه‌خۆریش بخۆر تاوانبار نه‌كات، چونكه‌ خودا په‌سه‌ندی كردووه‌. 4 تۆ كێی تاكو به‌نده‌ی یه‌كێكی دیكه‌ تاوانبار بكه‌یت؟ ئه‌و بۆ گه‌وره‌ی خۆیه‌تی جێگیر ده‌بێت یان ده‌كه‌وێت. به‌ڵام جێگیر ده‌بێت، چونكه‌ خودا ده‌توانێ جێگیری بكات. 5 یه‌كێک ڕۆژێک له‌ ڕۆژێكی دیكه‌ به‌ پارساتر داده‌نێت، یه‌كێكی دیكه‌ هه‌موو ڕۆژێک له‌به‌ر چاو ده‌گرێت. با هه‌ریه‌كه‌ له‌ بیروڕای خۆی دڵنیابێت. 6 ئه‌وه‌ی بایه‌خ به‌ ڕۆژ ده‌دات بۆ په‌روه‌ردگار بایه‌خ ده‌دات. ئه‌وه‌ی ده‌خوات بۆ په‌روه‌ردگار ده‌خوات، چونكه‌ سوپاسی خودا ده‌كات. ئه‌وه‌ش كه‌ ناخوات بۆ په‌روه‌ردگار ناخوات و سوپاسی خودا ده‌كات. 7 چونكه‌ كه‌سمان بۆ خۆی ناژیێت، كه‌سیش بۆ خۆی نامرێت. 8 چونكه‌ ئه‌گه‌ر بژین بۆ په‌روه‌ردگار ده‌ژین، ئه‌گه‌ر بشمرین بۆ په‌روه‌ردگار ده‌مرین. كه‌واته‌ بژین یان بمرین، ئێمه‌ هی په‌روه‌ردگارین. 9 چونكه‌ مه‌سیح بۆ ئه‌مه‌ مرد و زیندووبووه‌وه‌ و ژیا، تاكو ببێته‌ سه‌روه‌ری زیندووان و مردووان. 10 به‌ڵام تۆی بۆچی براكه‌ت تاوانبار ده‌كه‌یت؟ یان بۆچی سووكایه‌تی به‌ براكه‌ت ده‌كه‌یت؟ چونكه‌ هه‌موومان له‌به‌رده‌م ته‌ختی مه‌سیح ڕاده‌وه‌ستین، 11 چونكه‌ نووسراوه‌: {په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ: به‌ گیانی خۆم، هه‌موو ئه‌ژنۆیه‌ک بۆ من چۆک داده‌دات، هه‌موو زمانێک دان به‌ خودا ده‌نێت}. 12 كه‌واته‌، هه‌ریه‌ک له‌ ئێمه‌ سه‌باره‌ت به‌ خۆی هه‌ژماردێک ده‌داته‌ خودا.
13 ئیتر با یه‌كتری تاوانبار نه‌كه‌ین، به‌ڵكو باشتره‌ ئه‌م بڕیاره‌ بده‌ن: كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ له‌به‌رده‌م برا دانه‌نرێت. 14 له‌ ئیشۆعی په‌روه‌ردگاردا ده‌زانم و دڵنیام كه‌ شتێک له‌ خۆیدا گڵاو نییه‌، مه‌گه‌ر یه‌كێک به‌ گڵاوی بزانێت، بۆ ئه‌و گڵاوه‌. 15 ئه‌گه‌ر به‌هۆی خۆراكت براكه‌ت دڵته‌نگ بێت، ئیتر به‌گوێره‌ی خۆشویستن ڕه‌فتار ناكه‌یت. جا به‌ خۆراكت ئه‌و كه‌سه‌ له‌ناومه‌به‌ كه‌ مه‌سیح له‌ پێناوی مردووه‌. 16 مه‌هێڵن شتێک كه‌ بۆ ئێوه‌ چاكه‌، خه‌ڵكی به‌ خراپه‌ باسی بكات. 17 چونكه‌ پاشایه‌تی خودا خواردن و خواردنه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكو خوداناسی و ئاشتی و شادییه‌ له‌ ڕووحی پارسادا. 18 چونكه‌ ئه‌وه‌ی له‌مه‌ ڕاژه‌ی مه‌سیح بكات، به‌ ڕه‌زامه‌ندی خودا ده‌بێت و له‌لای خه‌ڵكیش په‌سه‌ندكراوه‌. 19 كه‌واته‌ با به‌م شتانه‌وه‌ كۆشش بكه‌ین كه‌ بۆ ئاشتی و بۆ بنیادنانی یه‌كترییه‌. 20 له‌ پێناوی خۆراک كاری خودا وێران مه‌كه‌. هه‌موو شته‌كان پێگه‌ردن، به‌ڵام بۆ مرۆڤ ئه‌گه‌ر ببێته‌ كۆسپ خراپه‌ بیخوات. 21 باشه‌ گۆشت نه‌خۆیت و مه‌ی نه‌خۆیته‌وه‌ و شتێک نه‌كه‌یت براكه‌ت ساتمه‌ی لێ بكات یان لاواز بێت. 22 باوه‌ڕت هه‌یه‌؟ با له‌به‌رده‌م خودا بۆ خۆت بێت! به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی خۆی تاوانبار ناكات له‌و شته‌ی په‌سه‌ندی ده‌كات. 23 به‌ڵام ئه‌وه‌ی گومان بكات، ئه‌گه‌ر بخوات تاوانبار ده‌كرێت، چونكه‌ له‌ باوه‌ڕه‌وه‌ نییه‌. هه‌ر شتێک له‌ باوه‌ڕدا نه‌بێت گوناهه‌.

دیاریکراوەکانی ئێستا:

ڕۆما 14: PNTZS

بەرچاوکردن

هاوبەشی بکە

لەبەرگرتنەوە

None

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە