ئایا ئه‌م به‌خته‌وه‌ریه ته‌نها بۆ خروسه‌بڕاوانه یان بۆ خروسه‌نه‌بڕاوانیشه؟ چونكه ده‌ڵێین، باوه‌ڕ بۆ ئه‌وڕاهه‌م به بێتاوانی دانرا. كه‌واته چۆن دانرا؟ به خروسه‌بڕان یان بێ خروسه‌بڕان؟ نه‌ک خروسه‌بڕان به‌ڵكو بێ خروسه‌بڕان! ئیتر نیشانه‌ی خروسه‌بڕانی وه‌رگرت، مۆری بێتاوانیی باوه‌ڕ بێ خروسه‌بڕان، تاكو ببێته باوكی هه‌موو ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ ده‌هێنن و خروسه‌یان نه‌بڕاوه، تاكو بۆیان به بێتاوانی دابنرێت. هه‌روه‌ها باوكی ئه‌و خروسه‌بڕاوانه‌ی نه‌ک ته‌نها خروسه‌بڕاوان، به‌ڵكو هه‌نگاوه‌كانی باوه‌ڕی ئه‌وڕاهه‌می باوكیشمان ده‌پارێزن، كه هێشتا خروسه‌ی نه‌بڕابوو.
ڕۆما 4 بخوێنەوە
گوێگرتن لە ڕۆما 4
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: ڕۆما 9:4-12
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان