لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ڕۆما 4

4
1 ئیتر چی بڵێین، ئه‌وڕاهه‌می باوكمان به‌گوێره‌ی جه‌سته‌ چی په‌یداكرد؟ 2 چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وڕاهه‌م به‌ كردار بێتاوان بووایه‌ شانازی ده‌كرد، به‌ڵام نه‌ک له‌لای خودا. 3 چونكه‌ په‌رتووكه‌كه‌ چی ده‌فه‌رمووێ؟ {ئه‌وڕاهه‌م باوه‌ڕی به‌ خودا هێنا، ئه‌مه‌شی به‌ بێتاوانیی بۆ دانرا}. 4 ئه‌وه‌ی ئاوا كارده‌كات، كرێیه‌كه‌ی به‌ به‌خشش بۆ دانانرێت، به‌ڵكو به‌ قه‌رز داده‌نرێت. 5 به‌ڵام ئه‌وه‌ی كار ناكات، به‌ڵكو باوه‌ڕی به‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ خودا خوانه‌ناس بێتاوان ده‌كات، ئه‌وا باوه‌ڕه‌كه‌ی بۆی به‌ بێتاوانی داده‌نرێت. 6 وه‌ک داوید ده‌ڵێت، له‌ به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و مرۆڤه‌ی كه‌ خودا بێ كردار بێتاوانی ده‌كات: 7 {به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وانه‌ی تاوانه‌كانیان به‌خشراوه‌ و گوناهه‌كانیان داپۆشراوه‌. 8 به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و مرۆڤه‌ی كه‌ په‌روه‌ردگار گوناهی له‌سه‌ر ناژمێرێت}. 9 ئایا ئه‌م به‌خته‌وه‌ریه‌ ته‌نها بۆ خروسه‌بڕاوانه‌ یان بۆ خروسه‌نه‌بڕاوانیشه‌؟ چونكه‌ ده‌ڵێین، باوه‌ڕ بۆ ئه‌وڕاهه‌م به‌ بێتاوانی دانرا. 10 كه‌واته‌ چۆن دانرا؟ به‌ خروسه‌بڕان یان بێ خروسه‌بڕان؟ نه‌ک خروسه‌بڕان به‌ڵكو بێ خروسه‌بڕان! 11 ئیتر نیشانه‌ی خروسه‌بڕانی وه‌رگرت، مۆری بێتاوانیی باوه‌ڕ بێ خروسه‌بڕان، تاكو ببێته‌ باوكی هه‌موو ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ ده‌هێنن و خروسه‌یان نه‌بڕاوه‌، تاكو بۆیان به‌ بێتاوانی دابنرێت. 12 هه‌روه‌ها باوكی ئه‌و خروسه‌بڕاوانه‌ی نه‌ک ته‌نها خروسه‌بڕاوان، به‌ڵكو هه‌نگاوه‌كانی باوه‌ڕی ئه‌وڕاهه‌می باوكیشمان ده‌پارێزن، كه‌ هێشتا خروسه‌ی نه‌بڕابوو. 13 جا ئه‌و به‌ڵێنه‌ی بۆ ئه‌وڕاهه‌م یان بۆ نه‌وه‌كه‌ی بوو تاكو ببێته‌ میراتگری جیهان، به‌هۆی ته‌ورات نه‌بوو، به‌ڵكو به‌هۆی ئه‌و بێتاوانیی باوه‌ڕه‌. 14 چونكه‌ ئه‌گه‌ر ته‌وراتداران میراتگر بن، ئه‌وا باوه‌ڕ بێ سوود ده‌بێت و به‌ڵێنیش پووچه‌ڵ ده‌بێت، 15 چونكه‌ ته‌ورات تووڕه‌یی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌. ئه‌گه‌ر ته‌ورات نه‌بێت، سه‌رپێچیش نییه‌. 16 بۆیه‌ به‌ڵێن له‌ باوه‌ڕه‌وه‌یه‌، تاكو به‌گوێره‌ی به‌خشش بێت و بۆ هه‌موو نه‌وه‌كه‌ مسۆگه‌ر بێت، نه‌ک ته‌نها بۆ ته‌وراتداران، به‌ڵكو بۆ ئه‌وانه‌ش كه‌ باوه‌ڕی ئه‌وڕاهه‌میان هه‌یه‌. ئه‌وه‌ی باوكی هه‌موومانه‌، 17 وه‌كو نووسراوه‌: {من تۆم كرده‌ باوكی چه‌ندان نه‌ته‌وه‌}. له‌به‌رچاوی خودا كه‌ باوه‌ڕی پێ هێنا، ئه‌وه‌ی مردوو زیندوو ده‌كاته‌وه‌، ئه‌و شتانه‌ی بوونیان نییه‌ وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌بێت بانگیان ده‌كات. 18 هه‌رچه‌نده‌ هیواش بڕابوو، به‌ هیواوه‌ باوه‌ڕی هێنا كه‌وا ده‌بێته‌ باوكی چه‌ندان نه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌كو وتراوه‌: {نه‌وه‌كه‌ت وه‌ها ده‌بێت}. 19 باوه‌ڕیشی لاواز نه‌بوو كه‌ بینی له‌شی وا مردووه‌، نزیكه‌ی سه‌د ساڵ بوو، هه‌روه‌ها مردوویه‌تی منداڵدانی سارا. 20 به‌ بێباوه‌ڕی گومانی له‌ به‌ڵێنی خودا نه‌كرد، به‌ڵكو له‌ باوه‌ڕ به‌هێز بوو و خودای شكۆدار كرد، 21 دڵنیابوو كه‌ خودا توانای هه‌یه‌ به‌ڵێنی خۆی بباته‌سه‌ر. 22 بۆیه‌ {به‌ بێتاوانیی بۆی دانرا}. 23 ئه‌وه‌ی نووسراوه‌: {بۆی دانرا} ته‌نها له‌ پێناوی ئه‌و نه‌بوو، 24 به‌ڵكو له‌ پێناوی ئێمه‌شه‌، جا بۆمان به‌ بێتاوانی داده‌نرێت، كه‌ باوه‌ڕمان هه‌یه‌ به‌وه‌ی ئیشۆعی په‌روه‌ردگارمانی له‌نێو مردوواندا هه‌ستانده‌وه‌. 25 ئه‌وه‌ی له‌ پێناوی گوناهه‌كانمان به‌ ڕاده‌ست كرا و له‌ پێناوی بێتاوانكردنمان هه‌ستێنرایه‌وه‌.

دیاریکراوەکانی ئێستا:

ڕۆما 4: PNTZS

بەرچاوکردن

هاوبەشی بکە

لەبەرگرتنەوە

None

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە