لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ڕۆما 9:4-15

ڕۆما 9:4-15 PNTZS

ئایا ئه‌م به‌خته‌وه‌ریه‌ ته‌نها بۆ خروسه‌بڕاوانه‌ یان بۆ خروسه‌نه‌بڕاوانیشه‌؟ چونكه‌ ده‌ڵێین، باوه‌ڕ بۆ ئه‌وڕاهه‌م به‌ بێتاوانی دانرا. كه‌واته‌ چۆن دانرا؟ به‌ خروسه‌بڕان یان بێ خروسه‌بڕان؟ نه‌ک خروسه‌بڕان به‌ڵكو بێ خروسه‌بڕان! ئیتر نیشانه‌ی خروسه‌بڕانی وه‌رگرت، مۆری بێتاوانیی باوه‌ڕ بێ خروسه‌بڕان، تاكو ببێته‌ باوكی هه‌موو ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ ده‌هێنن و خروسه‌یان نه‌بڕاوه‌، تاكو بۆیان به‌ بێتاوانی دابنرێت. هه‌روه‌ها باوكی ئه‌و خروسه‌بڕاوانه‌ی نه‌ک ته‌نها خروسه‌بڕاوان، به‌ڵكو هه‌نگاوه‌كانی باوه‌ڕی ئه‌وڕاهه‌می باوكیشمان ده‌پارێزن، كه‌ هێشتا خروسه‌ی نه‌بڕابوو. جا ئه‌و به‌ڵێنه‌ی بۆ ئه‌وڕاهه‌م یان بۆ نه‌وه‌كه‌ی بوو تاكو ببێته‌ میراتگری جیهان، به‌هۆی ته‌ورات نه‌بوو، به‌ڵكو به‌هۆی ئه‌و بێتاوانیی باوه‌ڕه‌. چونكه‌ ئه‌گه‌ر ته‌وراتداران میراتگر بن، ئه‌وا باوه‌ڕ بێ سوود ده‌بێت و به‌ڵێنیش پووچه‌ڵ ده‌بێت، چونكه‌ ته‌ورات تووڕه‌یی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌. ئه‌گه‌ر ته‌ورات نه‌بێت، سه‌رپێچیش نییه‌.

وەڵامەکان بۆ فەرمی نووسینەوەی سۆرانی کوردی؟؟؟ ویدیو بۆ ڕۆما 4:9-15 شێوەکاری؟؟؟

پلانی خوێندنەوەی بێبەرامبەر و بابەتی پەرستشی پەیوەست بە ڕۆما 9:4-15